پایتەخت

لیستی مووچە ڕادەستی بەغدا دەکرێت

لیستی مووچە ڕادەستی بەغدا دەکرێت
کورتە

ئەمڕۆ شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێم سەردانی بەغدا دەکەن و سبەی لیستی مووچە ڕادەست دەکەن

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە ئامانجی هاوكاتکردنی کاتی دابەشکردنی مووچە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، وردبینیی لیستی مووچەی مانگی 6ی تەواو کرد و بڕیارە سبەی چوارشەممە بە فەرمی ڕادەستی بەغدای بکات.

 

ئەمڕۆ سێشەممە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری لیستی مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانیان بە شێوازی سیدی و کۆپی کاغەز ئامادە کردووە، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ شاندەکە بەرەو بەغدا بەڕێ بکەون، تاوەکو ڕۆژی چوارشەممە لیستەکان ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق بکەن.

 

سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوە کرد: " تەواوی ڕێکارە تەکنیکییەکان کۆتاییان هاتووە و لیستی مووچەی مانگی 6 ئامادەیە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ پشووی فەرمییە، ڕادەستکردنی لیستەکە بۆ سبەی چوارشەممە دواخراوە".

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان پلانێکی نوێی پەیڕەو کردووە بۆ ئەوەی پێش ڕێکەوتی 20ی مانگ لیستەکان بگەنە بەغدا، ئامانجی سەرەکی لەم پەلەکردنە نەهێشتنی دواکەوتنی مووچە و یەکخستنی خشتەی دابەشکردنی مانگانەیە لەگەڵ عێراق، بۆ ئەوەی فەرمانبەرانی هەرێم لە هەمان کاتی فەرمانبەرانی عێراقدا شایستە داراییەکانیان وەربگرن.

16 حوزەیران 2026 11:43
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026