ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران داوا ده‌كات عێراق دەستبەجێ مووچەی کوردستان خەرج بکات

ئه‌نوومه‌نی وه‌زیران جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، ده‌بێت به عێراق به زووترین كات مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج بكات
له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم داوایه‌كی به‌په‌له‌ی ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی عێراق كرد و ڕایگه‌یاند، دەبێت لە بەرامبەریشدا حکومەتی فیدراڵ پابەندیی خۆیی بە گوێرەی ڕێککەوتنەکە جێبەجێ بکات بە ناردنی دەستبەجێی مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان، کە تا ئێستا نەیانناردووە.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه و له‌گوێره‌ی ڕاگه‌یاندراوی نێو كۆبوونه‌وه‌كه هه‌رێمی كوردستان ناوه‌ڕۆكی ڕێككه‌وتن و لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای به زیاده‌وه جێبه‌جێ كردووه، بۆیه ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه بكرێت، سێ مانگە مووچه‌خۆران بێ بەشکراون لە شایستەی دارایی خۆیان، کە مافێکی دەستووریی و یاسایی خۆیانە و نابێت لەژێر هیچ بيانوويەک ئەم مافە پێشێل بکرێت.
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، ئەنجومەنی وەزیران، بە ڕێز و پێزانینێکی زۆرەوە، هەڵوێستی بەرپرسانە و خۆراگریی خەڵکی هەرێمی کوردستان بەرز دەنرخێنێت کە وێڕای بارودۆخی سەختی دارایی کە بوونە قوربانی بڕیارێکی ناڕەوا و نادەستووری، بەڵام تێگەیشتنی پێویستیان بۆ ئەم دۆخە ناهەموارە هەیە کە بە سەر هەرێمی کوردستان سەپێنراوە و بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتیەکی بەرزەوە، داکۆکی لە قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان دەکەن.
سه‌باره‌ت به دۆخ و گوزه‌رانی مووچه‌خۆران و خۆڕاگرییان ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له ڕاگه‌یاندراوه‌كه نووسیویه‌تی، ئەنجومەنی وەزیران بە ڕێز و پێزانینێکی زۆرەوە، هەڵوێستی بەرپرسانە و خۆراگریی خەڵکی هەرێمی کوردستان بەرز دەنرخێنێت کە تێگەیشتنی پێویستیان بۆ ئەم دۆخە ناهەموارە هەیە کە بە سەر هەرێمی کوردستان سەپێنراوە و بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتیەکی بەرزەوە، داکۆکی لە قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان دەکەن.