پایتەخت

زەیدی و باراک لەسەر چەکەکان ڕێککەوتن

زەیدی و باراک لەسەر چەکەکان ڕێککەوتن
کورتە

تۆم باراک ئیمزای بە عەلی زەیدی کرد.

عێراقێکی بێ چەکدار و دوور لە گرووپ و میلیشیای جۆراوجۆر، لە بەرنامە و پلانی هاوبەشی تۆم باراک و عەلی زەیدی بوو، کە ئەمڕۆ ڕێککەوتنیان لەسەری کرد و لەبارەیەوە بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە.

چەندین ساڵە ئەمریکا هەوڵ دەدات عێراق لەو گرووپ و میلیشا چەکدارانە پاک بکاتەوە، کە بوونەتە هەڕەشە بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیریی لەم وڵاتە و ناوچەکەدا، لەمبارەیەوە چەندین جار هەوڵ دراوە بە ڕێگەی ئاسان لەگەڵ ئەم گرووپانە ڕێککەوتن بکرێت، بەڵام بە هۆکاری جیاواز، ئەمریکا نەگەیشتبووە ئامانجەکەی و ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا، تۆم باراک و عەلی زەیدی ئاماژەیان بە چەند خاڵێک کرد.

بەیاننامەکەی زەیدی و باراک باس لە جێبەجێکردنی هەرچی خێرای داماڵینی چەک لە گرووپەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی عێراق دەکات، هاوکات هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئەو گرووپ و پێکهاتە چەکدارانەی دەرەوەی دەسەڵاتی حکومەتی عێراق، بەشێکی دیکە و سەرەکیی ڕێککەوتنەکەیە.

بەیاننامە هاوبەشەکەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ عێراق باس لە پابەندبوونی هاوبەشی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی عەلی زەیدی و حکومەتی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ بە هاوبەشییەکی بەهێز و قازانجی هاوبەشی ئەمریکا و عێراق دووپات دەکاتەوە.

هاوکات جێبەجێکردنی پلانی داماڵینی چەک و هەڵووەشاندنەوەی تەواوی ئەو گرووپ و پێکهاتە چەکدارانەی کە لە دەرەوەی کۆنترۆڵی حکومەتی عێراق کاردەکەن و  مسۆگەركردنی بێلایەنی عێراق لە ململانێکان و ڕێگریكردن لە بەکارهێنانی خاکەکەی لە هیچ لایەنێکەوە بۆ هەڕەشەکردن لە ئاشتی ناوچەکە، بەشێکی دیکەی ڕێککەوتنەکە بوون، کە لە بەیاننامەکەدا ئاماژەیان پێکردووە.

قووڵکردنەوەی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی عێراق و ئەمریکا، بەشێکی دیکەی گفتوگۆی نێوان زەیدی و باراک بوو، هەر لەم پەیوەندییەدا بڕیارەکەی حکومەتی عێراق ئاماژەی پێدرا، کە بۆ بەهێزکردنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت، ڕێکارەکانی مۆڵەتی کۆمپانیای ستارلینک لە عێراق تەواو بکرێت.

16 حوزەیران 2026 09:45
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026