کاتژمێرەکانی پێدانی ئاو زیاد کرا
گۆڕانکاریی نوێ لە سیستەمی دابەشکردنی ئاو کرا
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ڕاپەڕین بەهۆی زیادکردنی ماوەی دابەشکردنی ئاو بۆ یەک کاتژمێر و نیو، گۆڕانکاری لە خشتەی پێدانی ئاوی خواردنەوەی گەڕەکەکان دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ڕاپەڕین ئاگادارییەک ئاڕاستەی دانیشتووانی گەڕەکەکانی سەرا و ئازادی دوو دەکات و جەختی لەوە کردەوە، بەهۆی زیادکردنی ماوەی دابەشکردنی ئاو بۆ یەک کاتژمێر و نیو، گۆڕانکاری لە کاتەکانی پێدانی ئاوی خواردنەوەدا کراوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ڕاپەڕین ڕوونیکردەوە، لە گەڕەکی سەرا، پڕۆسەی پێدانی ئاوی خواردنەوە بۆ بەشێک لە قفڵەکان لە کاتژمێر 5:30 خولەکی بەیانی تاوەکو کاتژمێر 7:00ی بەیانی دەبێت.
لە کۆتاییدا بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوە دا، بۆ دانیشتووانی گەڕەکی ئازادی دوو، بە هەمان شێوە گۆڕانکاری لە کاتی دابەشکردنی ئاودا کراوە و ماوەکەی زیادکراوە بۆ 1 کاتژمێر و 30 خولەک، بە جۆرێک دابەشکردنی ئاو لە تەواوی قفڵەکانی ئەو گەڕەکەدا لە کاتژمێر 7:00ی بەیانییەوە دەستپێدەکات تاوەکو کاتژمێر 7:30 خولەکی ئێوارە بەردەوام دەبێت.