پایتەخت

هەڵەی شۆفێری تراکتۆرەکە کارەساتی گەورەی نایەوە

هەڵەی شۆفێری تراکتۆرەکە کارەساتی گەورەی نایەوە
کورتە

چۆنیەتی ڕووداوی کارەساتەکەی دەشتی کۆیەی ئاشکرا دەکرێت.

هاتووچۆی کۆیە لە ڕێگەی پایتەخت میدیاوە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی ڕووداوەکەی دەشتی کۆیەی ئاشکرا دەکات و دەڵێت: هۆکاری سەرەکی کارەساتەکە تراکتۆرەکە بووە.


ئێوارەی ئەمڕۆ ڕووداوێکی هاتووچۆ لە دەشتی کۆیە نزیک گوندی قازبەگیان لە نێوان دوو بارهەڵگر و تراکتۆرێک ڕوویدا.


موقەدەم سەنگەر سەڵاحەدین، بەڕێوەبەری هاتوچۆی کۆیە بە پایتەخت میدیای ڕایگەیاند، هۆکاری ڕووداوەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە تراکتۆرەکە لە کاتی ڕۆشتندا نیوەی لەسەر شەقامەکە بووە و نیوەی لەسەر خۆڵەکە بووە، لەو کاتەدا بارهەڵگرێکیان پێشکەوتنی لە تراکتۆرەکە کردووە و ڕووبەڕوو کێشاویەتی بە بارهەڵگرێکی دیکەدا کە نەوتی ڕەشی پێبووە، بەم هۆیەوە هەر سێ ئۆتۆمبێلەکە ئاگریان گرتووە.


لای خۆیەوە هاوکار عەلی، گوتەبێژی تەندروستیی کۆیە بە پایتەخت میدیای ڕایگەیاند، لە ئەنجامی گڕگرتنی ئۆتۆمبێلەکان، دوو شۆفێری بارهەڵگرەکان و یەکێک لە سەرنشینانی تراکتۆرەکە سووتان و دەستبەجێ گیانیان لەدەستدا.

15 حوزەیران 2026 22:47
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026