پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی سەری ساڵی کۆچی
کورتە
سەرۆک بارزانی بەبۆنەی سەری ساڵی کۆچییەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.
بەبۆنەی سەری ساڵی کۆچییەوە، سەرۆک بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی موسوڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان کرد.
لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە: بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی كۆچییەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی تەواوی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەرۆک بارزانی نووسیویەتی: لە خودای گەورە داواكارم ساڵی تازەی كۆچی ساڵی جێگیربوونی ئاشتی و سەقامگیری و ئاسوودەیی بۆ ناوچەكەمان و هەموو جیهان بێت، هەر بمێنن لە خێر و خۆشیدا.