پایتەخت

دوو باندی مەترسیداری فریودانی ئافرەتان دەستگیر کران

دوو باندی مەترسیداری فریودانی ئافرەتان دەستگیر کران
کورتە

پۆلیسی هەولێر دوو باندی مەترسیداری فریودانی ئافرەتانی لە سۆشیاڵ میدیا دەستگیر کرد

ئەو دوو باندەی لە ڕێگەی سۆشیاڵ میدیاوە سەدان ئافرەتیان فریوداوە و لەژێر هەڕەشەی ناوزڕاندندا، زێڕ و پارەیەکی زۆریان لێ سەندوون دەستگیرکران.

 

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر باندی یەکەم لە 2 تۆمەتبار پێکهاتووە بە ناوەکانی (س. ل) لەدایکبووی ساڵی 1996 و (ب. ش. ح) لەدایکبووی ساڵی 2004 کە دانیشتووی شاری سۆرانن.

 

پۆلیسی هەولێر ئاشکرای دەکات، باندی دووەم لە 3 تۆمەتبار پێکهاتووە بە ناوەکانی (س. س.ح) لەدایکبووی 1993 دانیشتووی قەزای کۆیە، (م. م. ع) لەدایکبووی ساڵی 1985 دانیشتووی شاری هەولێر، ( پ.ج) لەدایکبووی ساڵی 1994 دانیشتووی شاری سۆران، کە ئەم تۆمەتبارانە وێنە و نهێنی ئافرەتانیان بۆ سەرانەسەندن بەکارهێناوە.

 

لە کۆتایی دا پۆلیسی هەولێر داوا لە هاووڵاتییان دەکات، لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی هەر مەترسی و هەڕەشەیەکی هاوشێوەدا، ڕاستەوخۆ دەزگا ئەمنییەکان ئاگادار بکەنەوە.

15 حوزەیران 2026 20:41
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026