پایتەخت

لە ڕووداوەکەی دەشتی کۆیە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە

لە ڕووداوەکەی دەشتی کۆیە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە
کورتە

لە ڕووداوەکەی دەشتی کۆیە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ ڕووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان دوو بارهەڵگر و تراکتۆرێک لە دەشتی کۆیە ڕوویدا، بەم هۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

 

کەمێک پێش ئێستا هاوکار عەلی، گوتەبێژی تەندروستیی کۆیە بە پایتەخت میدیای ڕایگەیاند، لە ڕووداوەکەدا شۆفێری هەردوو بارهەڵگرەکە بە تەواوی سووتاون و دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە.

 

گوتەبێژی تەندروستیی کۆیە ئاماژەی بەوە کرد، تراکتۆرەکە 3 کەسی تێدا بووە کە باوکێک و 2 کچی بوون، لە ئەنجامی ڕووداوەکە و کەوتنەوەی ئاگرەکە، کچێکی تەمەن 10 ساڵان سووتاوە و گیانی لەدەستداوە. 

 

هاوکار عەلی جەختی کردەوە، 2 بریندارەکەی دیکە کە باوک و کچەکەن و نەسووتاون، لە ئێستادا بە مەبەستی چارەسەرکردن گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

15 حوزەیران 2026 20:11
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026