پایتەخت

سۆشیال میدیا بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەخە کرا

سۆشیال میدیا بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەخە کرا
کورتە

کیەر ستارمەر بڕیارە مێژووییەکەی ڕاگەیاند؛ سۆشیاڵ میدیا بۆ خوار 16 ساڵ قەدەغە کرا

بە مەبەستی پاراستنی نەوەی نوێ لە مەترسییەکانی جیهانی دیجیتاڵ، بڕیاری قەدەغەکردنی بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیا بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

ئەمڕۆ دووشەممە کیەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ئاشکرای کرد، پلاتفۆرمە سەرەکییەکانی وەک سناپچات، تیکتۆک، یوتیوب، ئینستاگرام، فەیسبووک و ئێکس بە تەواوی بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵدا دادەخرێن، بەڵام بەرنامەکانی ناردنی نامەی وەک واتسئاپ و سیگناڵ ناگرێتەوە. 

 

کیەر ستارمەر ئاماژەی بەوە دا، ڕێگری لە منداڵان دەکرێت لە ناو یارییە ئەلیکترۆنییەکان و پەخشی ڕاستەوخۆدا لەگەڵ کەسانی نەناسراو قسە بکەن.

 

بەپێی بڕیارەکە، ئەم خزمەتگوزارییانە بۆ تەمەنی 16 و 17 ساڵان بلۆک دەکرێن و چاودێری تووند دەخرێتە سەریان.

 

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا جەختی کردەوە، منداڵان سزا نادرێن ئەگەر یاساکە بشکێنن، بەڵکو کۆمپانیاکان بەرپرسیارن لە جێبەجێکردنی،  ئەم بڕیارەش دژی ئازادی ڕادەربڕین نییە، بەڵکو تەنها بۆ پاراستنی منداڵانە.

15 حوزەیران 2026 18:20
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026