بەم مەرج ڕێگە بە ڕاوە ماسی دەدرێت
هاووڵاتییان ئاگادار دەکرێنەوە؛ تەنها بە قوولاپ ڕێگە پێدراوە
ڕاوە ماسی بە شێوازی هەڵدانی تۆڕ لە بەنداوی باوەشاسوار بۆ ماوەیەکی کاتی قەدەغە کرا و هۆشداری بە سەرپێچیکاران دەدرێت.
بەپێی بڕیاری قائیمقامیەتی قەزای کفری، دوای کۆبوونەوە و تاوتوێکردن لەگەڵ لیژنەی ئەمنی و بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی کفری دراوە، ڕاوکردنی ماسی بە تۆڕ قەدەغە دەکرێت.
شایەنی باسە، ئەم بڕیارە بەهۆی دانانی ژمارەیەکی زۆر پەنجەماسی لە بەنداوەکە و بە مەبەستی پاراستنی سامانی ماسی و لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئێستای بەنداوی باوەشاسوار دەرکراوە.
قائیمقامیەتی قەزای کفری جەخت لەوە دەکاتەوە، لەم ماوەیەدا ماسیگران تەنها دەتوانن بە شێوازی قوولاپ ڕاو بکەن.
لەکۆتایی دا قائیمقامیەتی قەزای کفری ڕوونیکردەوە، هەر کەسێک پابەندی ڕێنماییەکان نەبێت، ڕووبەڕووی لێپرسێنەوە و سزای تووندی یاسایی دەکرێتەوە.