پایتەخت

ڕێککەوتن نرخی نەوتی دابەزاند

ڕێککەوتن نرخی نەوتی دابەزاند
کورتە

بازاڕی ئابووری جیهان لە بەردەم ڕێککەوتنی ئێران و ئەمریکا گۆڕانکاری گەورەی بەخۆیەوە بینی.

لەگەڵ ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی نێوان ئێران و ئەمریکا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزی و ئیستا گەیشتووە نزمترین ئاستی بەراورد بە سێ مانگی ڕابردوو.

ئەمڕۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی ئابووری جیهان بەهای نەوت  بە رێژەی 4% دابەزی و نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە 84 دۆلار، وەبەرهێنەران بە ئەرێنییەوە لە ئەگەری کردنەوەی گەرووی هورمز دەڕوانن، کە دەبێتە هۆی گەڕانەوەی نەوت بە بازاڕەکانی جیهان لە ڕێگەی کەنداوی فارسەوە.

نرخی نەوت بەراورد بە مانگی سێی ڕابردوو لە نزیمترین ئاستیدایە. نزمبوونەوەی نرخەکان لە هەفتەی ڕابردووەوە دەستی پێکرد، ئەو کاتەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بە نزیکبوونەوەیان لە ڕێککەوتنێکی ئاشتی لەگەڵ ئێراندا کرد، کە دەبێتە هۆی کردنەوەی گەرووی هورمز، دەستبەجێ دوای ڕاگەیەندراوەکەی ناوبراو، نرخی هەر بەرمیلێکی نەوت لە 93 دۆلارەوە بۆ 87.50 دۆلار دابەزی.

دوێنێ شەو ترەمپ ڕێککەوتنی لەگەڵ ئێران ڕاگەیاند، ئەمەش سەرەڕای بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بەیروتی پایتەخت لوبنان، کە هەڕەشەی مەترسی خستنە سەر گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و ئێرانی لەبارەی ڕێککەوتنەوە هەبوو.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە، کە سوپای ئەمریکا لەم چەند هەفتەی ڕابردووەوە بە نهێنی هەوڵی گواستنەوەی ملیۆنان بەرمیل نەوتیان لە ڕۆژێکدا لە گەرووی هورمز داوە، ئەمەش بەمەبەستی کەمکردنەوەی فشارەکانی سەر بازاری ئابووری جیهان.

بەگوێرەی زانیارییە نافەرمییەکان، لەگەڵ واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە لە ڕۆژی هەینی داهاتوو 19-6-2026، ئەمریکا بەشێک لە سەرمایە سڕکراوەکەی ئێران ئازاد دەکات، ئێران بە وەستاندنی بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی پابەند دەبێت و ئاگربەستێکی هەتاهەتایی لە هەموو بەرەکان بە لوبنانیشەوە دەبێت.

15 حوزەیران 2026 15:52
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026