کڕینی ئاوی تانکەر لە سلێمانی کێشەی تێکەوت
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بەرپرسیارێتی ئەم جۆرە ئاوە هەڵناگرێت
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بۆ پاراستنی تەندروستی گشتی سەرجەم شەمعە نایاساییەکانی فرۆشتنی ئاو دادەخات و جەخت لەوە دەکاتەوە، تەنها بەرپرسیارێتی ئەو تانکەرانە هەڵدەگرن کە لۆگۆی فەرمییان لەسەرە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی داوا لە هاووڵاتییان دەکات، تا لە سەرچاوە و پاکی ئاوەکە دڵنیا نەبن، لە چ جۆرە تانکەرێک ئاو نەکڕن و تەنها گەرەنتی ئەو تانکەرانە دەکەن کە لۆگۆی فەرمی ئەوانی لەسەر بێت.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی هاتووە، بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت، بڕیاریدا بە داخستنی سەرجەم ئەو شەمعە نایاساییانەی کە بەبێ مۆڵەت ئاو دەفرۆشن.
جێگەی باسە، بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی، پڕۆسەیەکی فراوان بۆ پشکنینی تاقیگەیی بۆ ئاوی سەرجەم ئەو شوێنانە دەستپێدەکات کە ئاو بۆ تانکەرەکان دابین دەکەن.