د. عەبدوللەتیف ئەحمەد لەبارەی ئەو دەنگەی بڵاوبووەتەوە: بوختانیان پێ کردووم
د.عەبدوللەتیف ئەحمەد لەسەر ئەو دەنگەی بڵاوبووەتەوە ڕوونکردنەوە دەدات
نووسینگەی د.عەبدوللەتیف ئەحمەد ئاگاداری هاووڵاتییان دەکەینەوە، لە بوونی هەوڵێک بۆ شێواندنی ناوبانگی ناوبراو لە ڕێگەی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای ژیریی دەستکرد و دروستکردنی فەیک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.
نووسینگەی د.عەبدوللەتیف ئەحمەد ڕوونیکردەوە، بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە بوختانانە لە ڕووی ئاینی و ئەخلاقییەوە تاوانێکی گەورەیە.
نووسینگەکەی .عەبدوللەتیف ئەحمەد داوا لە هاووڵاتییان دەکات، ببنە بەربەست لە بەردەم بڵاوبوونەوەی ئەم درۆیانە و نەبنە هۆکاری گواستنەوەی پڕوپاگەندەی ناحەزان.
لە کۆتاییدا نووسینگەی د.عەبدوللەتیف ئەحمەد جەخت لەوە دەکاتەوە سەرجەم ئەو کەسانەی لە پشتی ئەم کارەوەن، لە ڕێگەی یاساوە ڕووبەڕووی سزای تووند دەکرێنەوە.
ماوەی چەند ڕۆژێکە تۆمارێکی دەنگی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا دەنگی د.عەبدوللەتیف ئەحمەد دەبیسترێت و وشەی نەشیاو بەرامبەر بە کچان بەکاردەهێنێت، ئەمەش کاردانەوە و دەنگدانەوەیەکی تووندی لەلایەن هاووڵاتییان بەدوای خۆیدا هێناوە.