لیستی مووچەی مانگی شەش ڕەوانە دەکرێت
لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تەواو بوو و دەنێردرێت بۆ بەغدا
بەپێی زانیارییە تایبەتەکانی پایتەخت میدیا، پڕۆسەی ئامادەکردنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە گەنجینەکان بە تەواوی کۆتایی هاتووە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە سبەی دووشەممە لیستەکە بە فەرمی ڕادەستی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بکرێت، لەوێشەوە دوای وردبینی کۆتایی، ڕاستەوخۆ ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق لە بەغدا دەکرێت بە مەبەستی خەرجکردنی شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێم.
لای خۆیەوە ڕێباز حهملان، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە كۆنگرهیهكی ڕۆژنامهوانیدا ڕایگهیاند، هەماهەنگییەکی باش لەگەڵ حکومەتی عێراق هەیە و هیچ ڕێگرییەکی یاسایی گەورە لەبەردەم ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم نەماوە.