پایتەخت

ئافرەتێک ملیۆنان دیناری دزی و دەستگیرکرا

  ئافرەتێک ملیۆنان دیناری دزی و دەستگیرکرا
کورتە

ئافرەتێک لە کەلار نزیکەی 9 ملیۆن دیناری دزی و لەلایەن پۆلیسی گەرمیان دەستگیرکرا.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ئافرەتێکیان دەستگیرکرد کە بڕە پارەیەکی زۆری لە ماڵێکی گەڕەکی مامۆستایانی قەزای کەلار دزی بوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هاووڵاتییەک لە قەزای کەلار سکاڵای یاسایی تۆمارکرد سەبارەت بە دیارنەمانی 8,500,000 دینار لە نێو ماڵەکەیدا، دەستبەجێ تیمەکانی لێکۆڵینەوە دەستیان بە بەدواداچوونی ورد کرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمی پۆلیسی گەرمیان، تیمەکان توانیویانە لە ماوەی 2 کاتژمێردا شوێنی تۆمەتبارەکە دەستنیشان بکەن و دەستگیری بکەن، لە کاتی پشکنینی ماڵی تۆمەتبارەکەدا دەست بەسەر بڕی 5,000,000 دینار لەو پارە دزراوەدا گیراوە، پۆلیس ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئافرەتە تۆمەتبارەکە لەبەردەم ئەفسەری لێکۆڵینەوەدا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو، کە لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی تۆمەتبارەکە ڕگیراوە و ڕێکارە یاساییەکان بۆ تەواوکردنی پەڕاوی لێکۆڵینەوە و گەڕاندنەوەی تەواوی پارەکە بەردەوامن.

14 حوزەیران 2026 14:20
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026