پایتەخت

پێشمەرگەیەک لە هیندستان یەکەم بوو

پێشمەرگەیەک لە هیندستان یەکەم بوو
کورتە

پێشمەرگە تەنیا لە جەنگدا نییە، لە وەرزشیشدا هەر پاڵەوانە.

پێشمه‌رگه‌یه‌ك دەستکەوتێکی گەورەی وەرزشی لە وڵاتی هیندستان بۆ هەرێمی کوردستان تۆمار کرد.

سەلمان سابر وەردەک، گەنجێکی پێشمەرگەی نیشتەجێی ناحیەی کەلەکچی، لە پاڵەوانێتیی نێودەوڵەتیی یاری تایکوانجستۆ توانی پلەی یه‌كه‌م بەدەستبهێنێت و مەدالیای زێڕ بۆ جاری دووه‌م لەسەر ئاستی جیهان بباتەوە.

ناوبراو، لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکەیدا ئاڵای کوردستانی بەرزکردەوە، کە ئەمەش سەرنجی میدیاکانی ئەو وڵاتەی ڕاکێشا.

یاری تایکوانجستۆ هونەرێکی جەنگی مۆدێرنە و لە ساڵی 1994 لەلایەن پڕۆفیسۆر جەگدیش سینگ خەتری لە هیندستان دامەزرێنراوە. ئەم وەرزشە تێکەڵەیەکە لە تەکنیکەکانی تایکواندۆ، جیوجیتسۆ، کاراتی و جودۆ.

ئەم وەرزشە لە ماوەی 30 ساڵی تەمەنیدا، گەشەیەکی خێرای کردووە و ئێستا لە زیاتر لە 20 وڵاتی جیهاندا بڵاوبووەتەوە و فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی تایبەت بە خۆی هەیە.

11 حوزەیران 2026 14:46
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026