9 ڕۆژ پشووی فەرمی راگەیەندرا

وهزارهتی پهروهردهی عێراق 9 ڕۆژ پشووی فهرمی بههۆی ههڵبژاردنی پهرلهمانی عێراقهوه ڕاگهیاند
وەزارەتی پەروەردەی عێراق، بەهۆی بەکارهێنانی ناوەندەکانی دەنگدان چەند ڕۆژێک پشووی فەرمی رادەگەیەنێت.
ئهمڕۆ سێشهممه وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە گشتاندنێكدا ڕایگەیاند، خوێندنگەكان وەكو ناوەندی دەنگدان بەكاردەهێنرێت لە 5-11 تاوەكو 13-11-2025 ڕادەستی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بكرێت.
جەختی لەوەشکرد، پێدانی خوێندنگەكان بە كۆمسیۆن بۆ ئەوەیە بتوانرێت چاكسازی پێویستی تێدا بكرێت و كامێرای تێدا جێگیر بكرێت لەگەڵ هەڵگرتن و كۆگاكردنی ماددەكانی تایبەت بە هەڵبژاردن.
سەبارەت بە ماوەی ڕۆژەکانی پشوو دووپاتی دەکاتەوە، ماوەی 5 بۆ 13-11-2025 لە خوێندنگەكان دەوام نابێت و دەكرێتە پشوو ئەوەش بەهۆی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە.