هەڵکەوت عەزیز ماڵئاوایی كرد؛ لە ساڵی 1989وە تا 2026
ههڵكهوت عهزیز ئهو پەیامنێرەی هەمیشە خەمی خەڵکی پێبوو، ماڵئاوایی کرد
میدیایی کوردی یەکێک لە دەنگە دیار و چالاکەکانی لەدەستدا. ئهم دوا نیوهڕۆیه، ڕۆژنامهنووس هەڵکەوت عەزیز، بەهۆی ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی بەغدا - بەسرە کۆچی دوایی کرد.
ئهمڕۆ لە نزیک شاری دیوانییە هەڵکەوت عەزیز و تیمەکەی بۆ ئەرکێکی ڕۆژنامەوانی بەرەو شاری بەسرە ڕۆیشتوون. بەپێی زانیارییەکان، بارهەڵگرێک خۆی بە ئۆتۆمبێلەکەیاندا کێشاوە و بەهۆیەوە ناوبراو بە سەختی بریندار بووە، دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی دیوانییە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ماڵئاوایی لێکردین.
هەڵکەوت عەزیز لە ساڵی 1989 لە هەولێر لەدایکبووە و دەرچووی بەشی شانۆی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی کەرکووک بوو. ئەو بۆ ماوەی 16 ساڵ لە بواری ڕاگەیاندندا کاری کرد و لە ساڵی 2015ـەوە لە کەناڵی ڕووداو دەستی بەکار کرد. خێزاندار و باوكی دوو منداڵ بووه.
خەڵکی کوردستان زیاتر ههڵكهوت عهزیزیان وەک پەیامنێری موژدەبەخشی مووچە و داکۆکیکار لە مافی فەرمانبەران دەناسی.