پایتەخت

سامان سیوه‌یلی بۆ پایته‌خت: هاوڕایی له‌سه‌ر دانانی كامێرای چاودێری له‌نێو پاسه‌كانی قوتابیان هه‌یه‌

سامان سیوه‌یلی بۆ پایته‌خت: هاوڕایی له‌سه‌ر دانانی كامێرای چاودێری له‌نێو پاسه‌كانی قوتابیان هه‌یه‌
سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە
کورتە

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ زانیاری ورد بۆ پایته‌خت میدیا له‌باره‌ی دانانی كامێرای چاودێری له‌نێو پاسه‌كانی گواستنه‌وه‌ی قوتابیان باس كرد

لە ساڵی داهاتووەوە کامێرای چاودێری لەنێو پاسەکانی تایبەت بە گواستنەوەی قوتابیان بە قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکانەوە جێگیر دەکرێت و له‌وباره‌یه‌وه‌ زانیاری نوێ ئاشكرا ده‌بێت.

 

ئەمڕۆ سێشەممە سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، پرسی دانانی کامێرای چاودێری لەنێو پاس و مینی پاسەکانی تایبەت بە گواستنەوەی قوتابیان، پەیوەستە بە پەروەردەی گشتی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانەوە.

 

گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە باسی لەوەکرد، هەندێک لە پەروەردە گشتییەکان بڕیاریان داوە هاتووچۆی قوتابیان ڕێکبخرێت، بۆ ئەم مەبەستە تەواوی پەروەردە گشیتییەکان و ئیدارە سەربەخۆکان سەرپشک کراون لە بڕیاردان لەسەر ئەم بابەتە.

 

لە درێژەی قسەکانیدا، سامان سیوەیڵی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، کۆمەڵێک ڕێنمایی هەن گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت بۆ ساڵی داهاتوو، بەڵام تاوەکو ئێستا بڕیاریان لەبارەوە نەدراوە، چونکە کات لەبەردەستدا ماوە بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن، بەڵام زانیاریمان هەیە کە بەشێک لە پەروەردە گشتییەکان بریاریان داوە بۆ ڕێکخستنی گواستنەوە و هاتووچۆی قوتابیان چەند رێکكارێک دەگرنە بەر، دانانی کامێرا یەکێکە لەو ڕێکكارانە، بۆ ئەم مەبەستە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە دەسەڵاتیان پێدراوە و دەتوانن ئەو ڕێکكارانە جێبەجێ بکەن.

22 تەمموز 2025 13:55 36
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025