پایتەخت

هەرێم بە چ دراوێک 120 ملیار دینارەکەی بۆ بەغدا نارد؟

هەرێم بە چ دراوێک 120 ملیار دینارەکەی بۆ بەغدا نارد؟
کورتە

ئەو پارەی لە هەرێمە بۆ عێراق نێردراوە بە چ دراوێک بووە؟

بەیانی ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بڕی 120 ملیار دیناری خستە سەر هەژماری دارایی وەزارەتی فیدڕاڵ و بەپێی زانیارییەکان، بڕی دوو ملیار دینار تاک هەزاری بۆ حکومەتی فیدڕاڵ نێردراوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو پارەیەی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ حکومەتی فیدڕاڵ ناردوویەتی بەمشێوەیە.


- بڕی 2 ملیار و 255 ملیۆن دینار بە دراویی تاک هەزاری نێردراوە
 
- بڕی 30 ملیار و 895 ملیۆن دینار بە دراویی 5 هەزاری نێردراوە
 
- بڕی 53 ملیار و 340 ملیۆن دینار بە دراویی 10 هەزاری نێردراوە

- بڕی 27 ملیار و 400 ملپۆن دینار بە دراویی 25 هەزاری نێردراوە

- بڕی 6 ملیار و 110 ملیۆن دینار بە دراویی 50 هەزاری نێردراوە

دوای رێککەوتنی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی، کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ پارەی مووچەی مانگی 5ـی مووچەخۆرانی هەرێمی خەرج کرد.

22 تەمموز 2025 15:57
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025