سبه‌ی یه‌كه‌م كاروانی حاجییان ده‌گه‌ڕێته‌وه
پلانی گەڕانەوەی حاجیان بەسەركەوتوویی جێبەجێ دەکرێت؛ وردەکاری نوێ.
وا بڕیاره سبه‌ی یه‌كه‌م كاروانی حاجییانی هه‌رێمی كوردستان له مه‌دینه‌وه به‌ره‌و كوردستان به‌ڕێبكه‌ون. گوته‌بێژی حه‌ج و عومره‌ی كوردستانیش ورده‌كارییه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ کاروان ستوونی، گوتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی 4ی 6ی 2026، یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێم لە شاری مەدینەوە بەرەو کوردستان دەگەڕێنەوە، بڕیارە لە یەکەم ڕۆژی گەڕانەوەیاندا 7 فڕۆکە 1027 حاجی بگوازنەوە.
به‌پێی گوته‌ی ناوبراو، یەکەم گەشت کاتژمێر 5:00ی بەیانی لە مەدینە بەڕێدەکەوێت و کاتژمێر 7:30ی بەیانی دەگاتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر. لەو 7 فڕۆکەیەی بڕیارە سبەی بگەڕێنەوە، 4 فڕۆکەیان بۆ هەولێر، 2 فڕۆکە بۆ دهۆک و 1 فڕۆکە بۆ زاخۆ دەبێت.
گوتەبێژی حەج و عومرە ئاماژەی بەوەش کرد کە لە ڕۆژانی دواتردا بەپێی خشتەیەکی دیاریکراو، حاجییانی سلێمانی و ناوچەکانی دیکەش دەگەڕێنەوە.