بەپەلە.. نوسراوی خەرجکردنی مووچە گەیشتە ژێر دەستی تەیف سامی

تەنها تەیف سامی ماوە بڕیاری ناردنی مووچە بدات
بەیانی ئەمڕۆ و دوای ناردنی بڕی 120 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، رێکارەکانی ناردنی مووچە لە وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ دەستیپێکردووە و پەڕاوی خەرج کردن گەیشتووەتە ژێر دەستی تەیف سامی.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەبارەی کێشەی مووچەوە بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، تەواوی رێکارەکانی ناردنی مووچە لە وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ تەواو بوون، ئێستا تەنها بڕیاری تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ماوە بۆ ئەوە ئاگاداری بۆ بەشی گەنجینە بنێرێت تاوەکو پارەی مووچەی مانگی 5 مووچەخۆرانی هەرێم خەرج بکات.
بەپێی زانیارییەکان، لە چەند کاتژمێری داهاتوو بڕیاری خەرجکردنی مووچە لە وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ دەردەچێت و ڕاستەوخۆ پارەکە دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم.
وەزارەتی دارایی هەرێم پێشتر ڕایگەیاندووە، لیستی مووچە ئامادەیە و لەگەڵ گەیشتنی پارەکە، ڕاستەوخۆ دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات.