لە ڕۆژی ئازادکردنیدا بەندکراوێکی سیاسیی کورد بەشێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا

کەسوکاری زیندانییەکی سیاسی کورد گومان لە گیان لەدەستدانی دەکەن تەنیا چەند کاتژمێرێک بەر لە ئازادکردنی
لە ڕۆژی ئازادکردنیدا بەندکراوێکی سیاسیی کورد بەشێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا
بەندکراوێکی سیاسیی کورد بەر لە چەند کاتژمێرێک لە ئازادکردنی گیان لەدەست دەدات و خێزانەکەی گومان دەکەن.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، بەندکراوێکی سیاسی کورد بە ناوی (قادر ڕەسووڵ پووری)ـی تەمەن 56 ساڵان، ڕۆژی هەینی ڕابردوو بەشێوەیەکی گوماناوی لە دوایین ڕۆژی سزای شەش مانگ بەندکردنیدا لە بەندیخانە گیانی لەدەست دا.
بەگوێرەی گووتەی کەسوکارەکەی، دوای چەند کاتژمێر لە دواکەوتنی ئازادکردنی ئەو بەندکراوە سیاسییە، پەیوەندیی تەلەفۆنییان بە بەندیخانەوە کردووە، لە وەڵامدا پێیان گوتراوە کە ناوبراو "لە کاتی حەمامکردندا بەهۆی گرژی" گیانی لەدەست داوە، بەڵام ئەوان جەخت دەکەنەوە، کە هیچ کێشە و نەخۆشییەکی درێژخایەنی نەبووە.|
جێی باسە ڕۆژی چوارشەممە لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا پێیان گووترابوو، کە دوو ڕۆژی دیکە (قادر ڕەسووڵ پووری) ئازاد دەکرێت، بەڵام لە ڕۆژی ئازادکردنیدا تەرمەکەی بۆ پزیشکی دادی ئورمیە گواستراوەتەوە.
ئەمە لە کاتێدایە، (قادر ڕەسووڵ پوور) لە 8-2-2025، لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی لە گەڕەکی پشت تەپیی مەهاباد دەستبەسەر کرا، بە تۆمەتی "پڕۆپاگەندەی دژ بە حکومەت" سزای شەش مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو.