پایتەخت

دایک و باوکی منداڵە ونبووەکە ڕادەستی دادگا کران

دایک و باوکی منداڵە ونبووەکە ڕادەستی دادگا کران
کورتە

یاد سەرباز لە ژیاندا ماوە و بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە ڕفێندراوە

ماوەی دوو ڕۆژە چارەنووسی منداڵە ونبووەکەی بناری قەندیل بە نادیاری ماوەتەوە هاوسەرۆکی شارەوانی قەندیل زانیاری ورد لەبارەی لێکۆڵینەوەی ئاسایش ئاشکرا دەکات.

 

ڕۆژی پێنجشەممە 21ـی 5ـی 2026، منداڵێک بەناوی 'یاد سەرباز'، تەمەن 3 ساڵان لە کاتژمێر 3:00ـی پاشنیوەڕۆییەوە دیار نامێنێت، بەم هۆیەوە لە تەواوی میدیاکان بانگەوازی گەڕان بەدوایدا دەستی پێکرد.

 

ئەمڕۆ شەممە دڵشێر ئیبراهیم، هاوسەرۆکی شارەوانی قەندیل بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، لە پاش گەڕانێکی زۆر هیچ سەرەداوێک نەدۆزرایەوە، بۆیە گومانەکان بۆ سەر دایک و باوکی منداڵە ونبووەکە دروست بوو سەر ئەنجام بۆ لێکۆڵینەوە هەردووکیان ڕەوانەی ئاسایشی ڕاپەڕین کران.

 

لە دوێنێ شەوەو گەڕان بەدوای 'یاد سەرباز'، لە گوندی ئێندزێی بناری قەندیل بەتەواوەتی وەستێندراوە.

 

دڵشێر ئیبراهیم ئاماژەی بەوە دا، لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە دایک و باوکی و خاڵێکی ئاگاداری ئەم بابەتە بوون (ڕفاندنەکەی) و هۆکارەکەی خۆیان بوون، هەروەها منداڵەکە لە ژیاندا ماوە.

 

هاوسەرۆکی شارەوانی قەندیل ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا دایک  و باوکی منداڵەکە ڕادەستی دادگا کراون و هیچ سەرچاوەیەکی ڕاستی نییە بۆ گەڕاندنەوەی منداڵەکە.

 

دڵشێر ئیبراهیم دووپاتی کردەوە، بە هۆکاری کۆمەڵایەتی منداڵەکە 'ڕفێندراوە'، بەڵام تاوەکو ئێستا دایک و باوکی هۆکاری ئەو کردارەیان ئاشکرا نەکردووە.

 

کەیسی ونبوونی 'یاد سەرباز'، هەموو میدیاکانی کوردستانی تەنیوە، هاووڵاتییان چاوەڕوانی ئەنجامی کۆتایی لێکۆڵینەوەی ئاسایشی گشتی ڕاپەڕین لە دایک و باوکی.

30 ئایار 2026 21:17
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026