پایتەخت

نەتەنیاهو جەنگ بۆ مانەوەی خۆی لە دەسەڵات بەکار دەهێنێت!

نەتەنیاهو جەنگ بۆ مانەوەی خۆی لە دەسەڵات بەکار دەهێنێت!
کورتە

سەتان هەزار کەس بەهۆی بەرژەوەندییە کەسییەکانی نەتەنیاهو ژیانیان کەوتووەتە مەترسییەوە!

میدیا ئیسرائیلییەکان نیگرانن لە دوایین هەوڵەکانی نەتەنیاهو بۆ مانەوەی لە دەسەڵات و هۆشداری لە جەنگێکی گەورە دەدەن.

ڕۆژنامەی 'هارێتز'ـی ئیسرائیلی لە ڕاپۆرتێكدا ئاشکرای کرد، مەحاڵە گومان لەوە نەکرێت کە خوێن لەپێناو بەرژەوەندییە کەسی و سیاسییەکانی بنیامین نەتەنیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڕێژدرێت.

ڕۆژنامە ئیسرائیلییەکە بانگەشەی ئەوە دەکات، کە نەتەنیاهو دوای شکستهێنانی لەجەنگ بەرامبەر بە ئێران و  وەستاندنی جەنگەکە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئێستا جەنگ لە غەززە و لوبنان دەستپێدەکاتەوە، بەتایبەتی لە لوبنان کە تێیدا فەرمان بە سەتان هەزار دانیشتووی باشووری ڕووباری زەهرانی کراوە ناوچەکە جێبهێلن.

سوپای ئیسرائیل ئەم ناوچانەی بە زۆنی جەنگ لە قەڵەم داوە و زیادکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی حبزوڵڵای لوبنان ڕاگەیاندووە، ئەم پێشهاتانە و هێرشەکانی ئەم دواییانەی ئیسرائیل بۆ سەر بەیروت، پەنجە بۆ پەلکێشکردنی حزبوڵڵا بۆ جەنگێكی چارەنووسساز لەگەڵ ئیسرائیل درێژ دەکەن.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژنامەکە تیشک دەخاتە سەر ڕاگەیاندنی نەتەنیاهو لەبارەی غەززەوە، کە فەرمانی بە سوپا کردووە کۆنترۆڵی ئیسرائیل بەسەر غەززەدا لە 60% بۆ 70%ـی ناوچەکە فراوان بکات، ڕۆژنامەکە نووسیویەتی: "سوپا لە ژێر ناوی ئاگربەست لە لوبنان و غەززە کە بۆ ساتێکیش پابەند نەبووە، لە ڕاستیدا ڕووبەری هەردوو ناوچەی جەنگ فراوان دەکات."

ڕۆژنامەی هارێتز هۆشداری لە دروستبوونەوەی گرژییەکان لە غەززە داوە، لە نووسراوەکەدا هاتووە: "ئەوەی ئیسرائیل لە ماوەی زیاتر لە دوو ساڵی جەنگ شکستی هێناوە لە ڕێگەی کۆمەڵکوژی بێ جیاوازی و وێرانکردنی تەواوی شار، گوند، گەڕەک و کامپی پەنابەران بەدەستیبهێنێت، ئێستا لە بازنەیەکی نوێی وێرانکردن و کوشتندا بەدەستی ناهێنێت."

لە درێژەی ڕاپۆرتەکەی ڕۆژنامەکەدا هاتووە: "لەجیاتی ئەوەی لە کۆتاییدا دان بە سنووری دەسەڵاتی خۆیدا بنێت، حکومەت فەرمان بە سوپا دەکات هێرشەکان چڕتر بکاتەوە و داگیرکاری قوڵتر بکاتەوە." شەڕی لوبنان بە بێسوود و بێ مەبەست وەسف دەکات و دەڵێت: "کەس نازانێت ئامانجەکانی چین و بەرەو کوێ دەڕوات و چەندە دەخایەنێت."

30 ئایار 2026 09:06
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026