کەشناسی هۆشداری دەدات
پلانی گەشتەکەت بگۆڕە؛ گۆڕانکاری لە کەشوهەوا هەیە.
كهشناسی پێشبینی هاتنی شهپۆلێكی بههێزی باران و خۆڵبارین له سێیهم ڕۆژی جهژن دهكات، ههروهها جهحت له دابهزینی پلهكانی گهرما بهشێوهیهكی چاوهڕواننهكراو دهكات.
ئهمرۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کە شەپۆلێکی خۆڵبارین ڕوو لە ناوچەکە دەکات. بەپێی پێشبینییەکان، کاریگەری ئەم شەپۆلە لە بەیانی ڕۆژی هەینییەوە لە ناوچەکانی باشوور و ڕۆژئاوای هەرێم دەست پێدەکات و تا دوای نیوەڕۆ زۆربەی ناوچەکانی دیکە دەگرێتەوە، کە کاریگەرییەکەی تا ڕۆژی شەممە بەردەوام دەبێت.
كهشناسی باس لهوه دهكات، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ 2 بۆ 3 پلە بەرز دەبنەوە، بەڵام ڕۆژی هەینی پلەکانی گەرما بە ڕێژەی 4 بۆ 6 پلە دادەبەزن و ئەگەری تاوەباران و هەورەبروسکەش هەیە.
هاوکات دەستەی کەشناسیی عێراق هۆشداری دەدات، کە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا لە ڕۆژانی جەژندا دەبنە هۆی کەمبوونەوەی مەودای بینین و دروستبوونی ئاستەنگ بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان و گەشتیاران، لە کاتێکدا پێشبینی دەکرێت ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە ئاسمان بەرەو ساماڵبوون بچێتەوە.
پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە و سبەی هەینی بەم شێوەیە دەبن:
هەولێر: 36 دابەزین بۆ 31
پیرمام: 32 دابەزین بۆ 26
حاجی ئۆمەران: 23 دابەزین بۆ 21
سلێمانی: 34 دابەزین بۆ 29
چەمچەماڵ: 36 دابەزین بۆ 30
دهۆک: 35 دابەزین بۆ 30
زاخۆ: 37 دابەزین بۆ 32
هەڵەبجە: 37 دابەزین بۆ 31
گەرمیان: 41 دابەزین بۆ 35