پایتەخت

کامێراکانی هاتووچۆ سەرپێچی فڕیدانی زبڵ و خاشاک تۆمار دەکەن

کامێراکانی هاتووچۆ سەرپێچی فڕیدانی زبڵ و خاشاک تۆمار دەکەن
کورتە

فڕێدانی قوتوو و دەبە لە ناو ئۆتۆمبێلەوە سزای تووندی دارایی لێدەکەوێتەوە

پێشووتر کامێراکانی هاتووچۆ تەنیا سەرپێچی تیژڕۆییان تۆمار دەکرد، بەڵام بەپێی بڕیارێکی نوێ لەمەودوا کامێراکان سەرپێچیی فڕێدانی زبڵ و خاشاکە بۆ سەر شەقامەکان تۆمار دەکەن.



ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، وەک بەشێک لە ڕێکارەکانی پاک ڕاگرتنی ژینگە، لە ڕێکەوتی 26ـی ئایاری 2026، لە کاتژمێر 6:00ـی ئێوارە بەدواوە، فڕێدانی هەر جۆرە زبڵ و خاشاکێک، وەک دەبە، قوتوو و شووشەی خواردنەوەکان لە ناو ئۆتۆمبێلەکانەوە بۆ سەر شەقامەکان قەدەغەیە.



هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوە دا، کامێراکانی چاودێریی تیژڕۆیی بۆ ئەم مەبەستە بەکاردێن و ڕاستەوخۆ سزای دارایی بۆ سەرپێچیکاران تۆمار دەکەن.



ئامانجی سەرەکی لەم ڕێکارە کەمکردنەوەی تێچووی پاککردنەوەی شەقامەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی ژینگەیی شۆفێرانە.

25 ئایار 2026 20:00
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026