پایتەخت

بڵاوکردنەوەی نمرەی قوتابییان قەدەغە کرا

بڵاوکردنەوەی نمرەی قوتابییان قەدەغە کرا
کورتە

بڕیارێکی بەپەلە لە پەروەردەی سلێمانییەوە؛ بڵاوکردنەوەی ئەم زانیارییانە قەدەغە کرا

بەهۆی نیگەرانی و داواکاری بەردەوامی خێزانەکانەوە، بڕیارێکی نوێ سەبارەت بە پاراستنی تایبەتمەندێتی قوتابیانی پۆلی 9ی بنەڕەتی دەردەچێت.



ئەمڕۆ دووشەممە نەژاد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر داوای بەشێکی زۆر لە دایکان و باوکانی قوتابیانی پۆلی 9ی بنەڕەتی لە شاری سلێمانی، ئاگاداری سەرجەم قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکانی سنوورەکە دەکاتەوە، کە بڵاوکردنەوەی نمرەی قوتابییان لە پەیجی قوتابخانەکاندا بە تەواوی قەدەغەیە.



نەژاد عەبدوڵڵا  ئاماژەی بەوە دا،هەر ناوەندێکی خوێندن پابەندی ڕێنماییەکە نەبێت و نمرەکان بڵاو بکاتەوە، بە پێچەوانەوە ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی تووند دەکرێنەوە.

25 ئایار 2026 19:13
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026