پایتەخت

سبەی پشووی فەرمی نییە

سبەی پشووی فەرمی نییە
کورتە

نەخۆشخانەی هیوا پشووی فەرمی ڕەت دەکاتەوە

سەرەڕای ڕاگەیاندنی پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، دامەزراوەیەکی گرنگی تەندروستی بڕیارێکی جیاواز لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی دەردەکات.

 

ئەمڕۆ دووشەممە نەخۆشخانەی هیوا بڵاویکردەوە، سبەی سێشەممە دەوامی فەرمییە لە نەخۆشخانە و پشوو نییە، ئەم بڕیارە بە تایبەت ئەو نەخۆشانە دەگرێتەوە کە پێشوەختە وادەی بینینی پزیشک، یان چارەسەرەکانی کیمیایی، مناعی و بایۆلۆجییان هەیە. 

 

نەخۆشخانەی هیوا دڵنیایی بە هاووڵاتییان دەدات، لە ڕۆژانی جەژنی قوربانی دا، بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە بە شێوازی 24 کاتژمێری لە ئامادەباشی تەواودا دەبێت بۆ پێشوازیکردن لە هەر حاڵەتێکی کتوپڕ و نەخوازراو.

 

ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت، فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاندووە، بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە، لە ڕۆژی سێشەممە 26 ئایاری 2026 تاکوو ڕۆژی شەممە 30 ئایاری 2026، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.

25 ئایار 2026 18:58
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026