بە خواردنی ئەم شەش خۆراکە نەخۆشی دڵ لەبیر بکە

خواردنی شه‌ش خۆراك وات لێده‌كات تووشی گرفتی نه‌خۆشی دڵ نه‌بیت
به‌پێی ڕاپۆرتێكی كۆمپانیای Surrey Live , به پشتبه‌ستن به گۆڤاری Nature Communications، توێژینه‌وه‌یەکی نوێ کراوە کە 20 به‌شداربوی ته‌ندروستیان تێدابوه كه دو هه‌فته‌یان له ژینگه‌یه‌كی كۆنترۆڵكراودا به‌سه‌ربردوه، كه شه‌فتی شه‌وانه‌ی ھاوشێوه‌یان كردووه، یان له ڕۆژدا یان له شه‌ودا خواردنیان خواردوه، پسپۆڕانی بواری خۆراك هەر بە پشت بەستن بەم توێژینەوانە و تاقیکردنەوانە جۆره خۆراكی تایبه‌تیان ده‌ستنیشان كردوه كه به تایبه‌تی سودیان هه‌یه بۆ ته‌ندروستی دڵ.
یەکەم: ماسی سه‌له‌مون
خواردنی وه‌ك ماسی سه‌له‌مون كه ده‌وڵه‌مه‌نده به ترشی چه‌وری ئۆمیگا3 ده‌توانێت یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وكردن بدات و پاڵپشتی ئاستی كۆلیسترۆڵی ته‌ندروست بكات.
دووەم: شۆفان
دانه‌وێڵه‌ی ته‌واو وه‌كو شۆفان كاربۆهیدراتی ئاڵۆز دابین ده‌كات كه یارمه‌تیده‌ره بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی شه‌كری خوێن به جێگیری بمێنێته‌وه.
سێیەم: سه‌وزه‌ی گه‌ڵادار
ئه‌م خۆراكانه ده‌وڵه‌مه‌ندن به نیتراتی خۆراكی، كه ده‌گۆڕدرێن بۆ ئۆكسیدی نیتریك له له‌شدا، ئه‌مه‌ش یارمه‌تی فراوانكردنی خوێنبه‌ره‌كان ده‌دات و ڕۆیشتنی خوێن باشتر ده‌كات و په‌ستانی خوێن داده‌به‌زێنێت.
چوارەم: زه‌یتی زه‌یتون
زه‌یتی زه‌یتون ده‌وڵه‌مه‌نده به چه‌وری تاك نه‌تێر و دژه ئۆكسێنه‌ری به‌هێز كه پێی ده‌وترێت پۆلیفینۆل، كه فشاری ئۆكسجینی و هه‌وكردن كه‌مده‌كاته‌وه.
پێنجەم: ته‌ماته
ته‌ماته ده‌وڵه‌مه‌نده به لایكۆپین، كه دژه ئۆكسێنه‌رێكی به‌هێزه و هه‌وكردن كه‌مده‌كاته‌وه و ڕێگری له ئۆكساندنی كۆلیسترۆڵ ده‌كات.
شەشەم: به‌رهه‌مه شیره‌مه‌نییه چه‌وركراوه‌كان
به‌رهه‌مه شیره‌مه‌نییه چه‌وركراوه‌كان پرۆبایۆتیكیان تێدایه كه ده‌توانن یارمه‌تی دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێن و هه‌وكردنی درێژخایه‌ن بده‌ن.