پایتەخت

دەرگای چاکسازییەکان کرایەوە

دەرگای چاکسازییەکان کرایەوە
کورتە

ماوەی مانەوەی بەندکراوان لە ماڵەوە ئاشکرا دەکرێت

دەرگای چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان بەڕووی چەند بەندکراوێکدا دەکرێتەوە، تا جەژنی قوربان لە دەرەوەی زیندان و لە ناو خێزانەکانیان کات بەسەر دەبەن.

 

ئەمڕۆ دووشەممە ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان بە پایتەختی راگەیاند، بۆ ئەم جەژنە 15 بەندکراو مۆڵەتی گەڕانەوەی کاتییان پێدراوە، ئەم مۆڵەتە بەپێی ڕێنماییە فەرمییەکانە و جەژنی قوربان بۆ ماوەی 7 ڕۆژ لە ماڵەوە دەبن.

 

بە پێی رێنمایی ژمارە 2ـی ساڵی 2017 مۆڵەتی سزادراوان لە فەرمانگەکانی چاکسازی هەرێمی کوردستان، مۆڵەتی کاتیی سێ مانگ جارێک بە بەندکراوان دەدرێت.

 

ئیحسان عەبدولڕەحمان ئاماژەی بەوە دا، لە چاکسازی گەورانی هەولێر 9 مۆڵەت دراوە و لە چاکسازی گەورانی سلێمانی 4 مۆڵەت تۆمارکراوە، هەروەها چاکسازی گەورانی دهۆک تەنها 2 مۆڵەت دراوە. 

 

بەڕێوەبەری چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان باسی لەوە کرد، لە چاکسازییەکانی ژنان و منداڵان ئامارەکە بە تەواوی سفرە و هیچ بەندکراوێک مۆڵەتی پێ نەدراوە.

25 ئایار 2026 16:30
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026