پەیامی کچەکەی ئەعرەجی بۆ پاڤێڵ تاڵەبانی
کچەکەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە پێشوازیکردن لە مەسرور بارزانی، پەیامێکی ناڕاستەوخۆی ئاڕاستەی پاڤێل تاڵەبانی کردووە!
مایکەکەی دەباشان و ئاڵاکەی بەغدا؛ پەیامی کچەکەی قاسم ئەعرەجی چی بوو بۆ پاڤێڵ تاڵەبانی؟
ڕۆژنامەنووس پیرباڵ یاسین، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەرمی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، سەردانی ئەم دواییەی سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی بۆ لای قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، کاردانەوەی بەرفراوانی لە میدیاکانی عێراقدا لێکەوتەوە، بەتایبەت بەهۆی شێوازی پێشوازییەکە و ئامادەبوونی ئاڵای کوردستان لە ناو باڵاخانەیەکی فەرمیی حکومەتی فیدراڵیدا.
پیرباڵ یاسین باسی لە پێشوازییە گەرمەکەی کچی قاسم ئەعرەجی کرد و گوتی: "لە کاتی گەیشتنی سەرۆکوەزیرانی هەرێم، شەمسی کچی قاسم ئەعرەجی، بە چەپکە گوڵێک و لە بەردەم هەردوو ئاڵای عێراق و کوردستاندا پێشوازی لە مەسرور بارزانی کرد"، هەروەها گوتیشی: "ئەم هەنگاوە پرۆتۆکۆلییە لەلایەن بەشێک لە میدیا و لایەنە شیعییەکانی تووشی شۆک کرد". هاوکات لەو نێوەندەشدا کەناڵی "العەهد" هێرشی تووندی کردە سەر ئەعرەجی و ڕووداوەکەی بە "هەڵەیەکی گەورەی پرۆتۆکۆلی" ناوبرد، بەراوردی کرد بە بەرپرسانی دیکەی شیعە کە تەنیا لەژێر سێبەری ئاڵای عێراقدا دادەنیشن.
ئەو ڕۆژنامەنووسە ئاماژەی بە لێدوانەکەی مەسرور بارزانی دا کە لەسەر پرسی ئامادەبوونی ئاڵای کوردستان ڕایگەیاند و گوتی: "دانانی ئاڵای کوردستان شتێکی ئاساییە و بەپێی دەستوور دانپێدانراوە، لە هەر کوێیەکیش بیبینم دڵم خۆش دەبێت."
پیرباڵ یاسین گوتی: "ئەم پێشوازییە پەیامێکی ناڕاستەوخۆی قاسم ئەعرەجی و کچەکەی بوو بۆ پاڤێڵ تاڵەبانی، پەیامەکە ئاماژە بەوە دەکات، "ئەگەر تۆ وەک کورد و بەناوی کورد سەردانمان بکەی، ئێمە گوڵ و ئاڵای کوردستانت بۆ دادەنێین، بەڵام وەک بازرگانێک بێیت و چاوت لە ڕێککەوتن بێت مایکەکەت پێ دەشکێنین".
ڕۆژنامەنووسەکە باسی لە ڕووداوەکەی دوو ساڵ لەمەوبەر کرد کاتێک قاسم ئەعرەجی سەردانی دەباشانی کرد و لە کاتی وێنەگرتندا بە شێوازێکی نەشیاو مایکێکی لە باخەڵی دەرهێنا و لەبەردەم بافڵ تاڵەبانیدا فڕێی دا، بەڵام دواتر قاسم ئەعرەجی زانی کە ئەو بووەتە پیاوێکی نیشتیمانی و دەبێت ڕەفتار و کارەکانی لە چوارچێوەی پڕۆتۆکۆڵی ببن، نیشانەی هەوڵدانی هەڵگرتنەوەی مایکەکەی بە ڕووخسارییەوە دیارە، هەر بۆیە لە دوای 17\11\2024 هیچ دیدارێکی فەرمی و نافەرمی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی ئەنجام نەداوە.