پایتەخت

ڤایرۆسی ئیبۆلا بە خێراییەکی تۆقێنەر بڵاودەبێتەوە

ڤایرۆسی ئیبۆلا بە خێراییەکی تۆقێنەر بڵاودەبێتەوە
کورتە

بەهۆی ڤایرۆسی ئیبۆلاوە تەندروستی کۆنگۆ داڕما و هۆشداری بەپەلە دەدەن.

رێکخراوە مرۆییەکان و ناوەندە تەندروستییەکان لە کۆنگۆ هۆشدارییەکی بەپەلە دەدەن و ڕایدەگەیەنن، بەهۆی تەشەنەسەندنی خێرای ڤایرۆسی ئیبۆلا، سیستمی تەندروستیی وڵاتەکە لە لێواری داڕمانی تەواوەتیدایە.

رۆز تچوێنکۆ، بەڕێوەبەری رێکخراوی "Mercy Corps" لە کۆنگۆ نیگەرانی قووڵی خۆی لە هەمبەر خێرایی گواستنەوەی پەتاکە دەربڕی وگوتی: "مەترسییەکە لەوەدایە ڤایرۆسەکە بەشێوەیەکی بەرفراوانتر تەشەنە بسەنێت؛ بۆ ڕێگریکردن لەمەش، پێویستییەکی بەپەلەمان بە پشتیوانیی و فریاگوزاریی نێودەوڵەتی و هەرێمی هەیە."

لە ئێستادا سەرجەم نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان بە ڕێژەیەکی پێوانەیی لە تووشبووان پڕبوونەتەوە. لەم بارەیەوە، تریش نیوپۆرت، بەڕێوەبەری بەرنامەی فریاکەوتن لە ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور "MSF" ئاماژەی بە سەختیی دۆخەکە کرد و گوتی: "پەیوەندیمان بە هەر ناوەندێکی تەندروستییەوە کردبێت، وەڵامەکەیان تەنیا یەک شت بووە: 'سەرجەم جێگاکانمان بە حاڵەتە گوماناوییەکان پڕبوونەتەوە و توانای وەرگرتنی کەسی دیکەمان نییە'."

دۆخە تەندروستییەکە لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو تەشەنەی سەندووە و حاڵەتە گوماناوییەکان گەیشتوونەتە نزیکەی 750 کەس، هەروەها ڕێژەی گیانلەدەستدان 177 حاڵەتی گوماناوی.

سەرەتای سەرهەڵدانی ئەم شەپۆلە بۆ 24ـی نیسان دەگەڕێتەوە، کاتێک یەکەم قوربانی لە شاری "بونیا" (پایتەختی هەرێمی ئیتوری) گیانی لەدەستدا. بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێکارە تەندروستییەکان و دەستلێدانی تەرمی کۆچکردووەکە لەلایەن ئامادبووانی پرسەکەیەوە، ڤایرۆسەکە بە خێراییەکی بێپێشینە لە ناوچەکەدا بڵاوبووەوە.

25 ئایار 2026 12:14
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026