پایتەخت

گۆڕانکاریی گەورە لە دەرماڵەی فەرمانبەران دەستیپێکرد

گۆڕانکاریی گەورە لە دەرماڵەی فەرمانبەران دەستیپێکرد
کورتە

ورده‌كاریی پرۆسه‌ی هاوتاكردنی ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ستیپێكرد

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکارەکانی تایبەت بە هاوتاکردنی دەرماڵەی فەرمانبەرانی شارستانی لە وەزارەتی ناوخۆ لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەستپێکرد، ئەمەش بە ئامانجی جێگیرکردنی شایستە داراییەکانیان لە بودجەی گشتی عێراق.

بەپێی نووسراوێکی فەرمی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە بە ژمارە 1362 لە ڕێکەوتی 11ـی ئایاری 2026 بە واژووی د. ئومێد سەباح سەرۆکی دیوان دەرچووە و ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری کراوە، کاروانێکی نوێی ڕێکخستنی مووچە و دەرماڵە دەستیپێکردووە.

لە نووسراوەکەدا هاتووە کە وێنەیەک لە داواکاریی وەزارەتی ناوخۆ نێردراوە بۆ وەزارەتی دارایی بە مەبەستی هاوتاکردنی دەرماڵەی فەرمانبەرانی میلاکی شارستانی لە وەزارەتی ناوخۆ لەگەڵ هاوشێوەکانیان لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ.

ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانە بۆ دروستکردنی هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ، تاوەکو شایستەی دارایی ئەم هاوتاکردنە لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2026 بە فەرمی جێگیر بکرێت و مافی فەرمانبەران پارێزراو بێت.

25 ئایار 2026 11:25
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026