پایتەخت

بڕی 50 ملیار دینار بۆ بەغدا نێردرا

بڕی 50 ملیار دینار بۆ بەغدا نێردرا
کورتە

داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی پێنج خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق.

وەزارەتی دارایی هەرێم داهاتی نانەوتی ڕەوانەی بەغدا کرد و چاوەڕوانی ناردنی مووچەی مانگی 5 دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند، بڕی 50 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی بۆ مووچەی مانگی 5 بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم ئاشكرای کردبوو، هاوشانی ئامادەکردن و ناردنی داهاتی نانەوتی، خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 5ـی مووچەخۆرانیش بەتەواوی ئامادەکراوە، وەزارەتەکە لە ئێستادا تەنیا چاوەڕێی گەیشتنی پارەکەی بەغدا دەکات، تا دەستبەجێ و بێ دواکەوتن دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکات.

ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ فالح ساری، وه‌زیری دارایی عێراق واژۆی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی 5ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان كرد.

25 ئایار 2026 09:43
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026