وەزارەتی دارایی: داهاتی ناوخۆ ئامادەیە بۆ ناردن
دوێنێ وهزیری دارایی عێراق واژۆی لهسهر خهرجكردنی مووچهی مانگی 5ی مووچهخۆرانی ههرێم کرد، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم داهاتی ناوخۆ دەنێرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەرجەم ڕێکارە یاسایی و داراییەکانی بۆ ناردنی داهاتی نانەوتی مانگی پێنج تەواو کردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند، بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ نووسراوی فەرمی داهاتەکە ئاڕاستە بکرێت و بڕی نزیکەی 50 ملیار دینار لە لقی هەولێری بانکی ناوەندییەوە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە هاوشانی ئامادەکردنی داهاتی نانەوتی، خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 5ی مووچەخۆرانیش بەتەواوی ئامادەکراوە، وەزارەتەکە لە ئێستادا تەنیا چاوەڕێی گەیشتنی پارەکەی بەغدا دەکات، تا دەستبەجێ و بێ دواکەوتن دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکات.