سێبەر لە مەککەدا نامێنێت
ڕووداوێکی گەردوونی ده‌گمه‌ن، کە تەنیا 2 جار لە ساڵێکدا دووبارە دەبێتەوە
ناوه‌ندێكی جیهانی ورده‌كاریی دیارده‌یه‌كی گه‌ردوونی ده‌گمه‌ن ئاشكرا ده‌كات، كه په‌یوه‌ندی به موسڵمانانه‌وه هه‌یه و له یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربان ڕووده‌دات.
ئه‌مڕۆ ناوەندی فەلەکناسیی قەتەر ڕایگەیاند، لە نیوەڕۆی یەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا و ڕێک لە کاتژمێر 12:18 خولەک بە کاتی مەککە، دیاردەیەکی فەلەکیی دەگمەن ڕوودەدات کە تێیدا خۆر ڕێک دەکەوێتە سەر کەعبەی پیرۆز و بەهۆیەوە سێبەری تەنەکان لە مەککەدا بە تەواوی نامێنێت.
هه‌روه‌ها دکتۆر بەشیر مەرزووق، پسپۆڕی فەلەکناسی ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم دیاردەیە ساڵانە 2 جار لە مانگەکانی ئایار و تەممووزدا بەهۆی لاربوونی تەوەرەی زەوی بە گۆشەی 23.5 پلە ڕوودەدات.
ئەم ڕووداوە تەنیا لایەنێکی زانستی هەیە و یارمەتی موسڵمانانی جیهان دەدات تا لە ڕێگەی سێبەری دارێکی ستوونییەوە، ئاراستەی قیبلە بە وردی دەستنیشان بکەن.