ئەگەر لەم شوێنانەدا بەم جلانەوە ببینرێیت سزا دەدرێیت
کارمەندان و قوتابییانی بەشە پزیشکییەکان سەرپێچی لەم بڕیارە بکەن، ئەوا لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵ دەکرێت
تەندروستی سلێمانی بڕیارێکی نوێ و تووندی دەرکرد، بەپێی ئەو بڕیارە چوونە ناو بازاڕ و شوێنە گشتییەکان بە جلوبەرگی فەرمی پزیشکی (سکرەب و پۆشاکی کار) بە تەواوی قەدەغە دەکرێت.
بەپێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستى سلێمانى کە ئاڕاستەی نەخۆشخانە گشتیی، تایبەتەکان، زانکۆ و پەیمانگاکان کراوە تیاییدا هاتووە، هەرستافێکی تەندروستى یاخود قوتابییەکی بەشە پزیشکییەکان لە ناوبازاڕی شاری سلێمانی و شوێنە گشتیەکان ببینریت لێپپێچەنەوە لە خۆیان و ئەو دەزگایەدەکەن کە کاری تێدا دەکات.
ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی پاراستنی پرۆتۆکۆلە پزیشکییەکان و ڕێگریکردن لە گواستنەوەی بەکتریا و ڤایرۆسەکان لە نەخۆشخانەکانەوە بۆ ناو کۆمەڵگە دراوە، تاوەکو ڕێز لە تایبەتمەندی و پاکوخاوێنی جلوبەرگی پزیشکی بگیرێت.