ئەمریکا: ده‌بێت كێشه‌ی مووچه و نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكرێت

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا نیگه‌رانه و داوای به‌په‌له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داوای به‌په‌له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات و باس له‌وه ده‌كات، پێویسته به خێرایی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه تامی برووس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگه‌یاند، پێویسته حكومه‌تی عێراق ڕێز له گرێبه‌ستی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بگرێت، هانی هه‌ردوو حكومه‌ت ده‌ده‌ین به‌خێرایی كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و ئێمه‌ش پشتیوانیان لێ ده‌كه‌ین.
تامی برووس له به‌شێكی قسه‌كانیدا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، عێراق بۆئه‌وه‌ی ده‌ری بخات به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌له‌كه‌ی له‌پێش هه‌موو شتێكه‌وه‌یه، ده‌بێت به‌خێرایی بچێته دانوستان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و كێشه‌ی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە بۆریی عێراق-تورکیا و هاوكات پرسی مووچه به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ر بكات.
ناوبراو، نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی له هێرشه درۆنییه جیاوازه‌كان بۆ سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و پێیوابوو ئه‌مه پێشهاتێكی مه‌ترسیداره، چونكه ڕاسته‌وخۆ كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان به‌ئامانج ده‌گیرێن و هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌كیش له‌گه‌ڵ بكه‌رانی ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستییانه ئه‌نجام نادرێت.