ئیسرائیل و ئەمریکا پلانیان هەبوو ئەحمەد نەژاد بکەنەوە سەرۆکی ئێران
ڕاپۆرتێکی نیویۆرک تامیز زانیاری شۆکهێنەر لەسەر جەنگی ئیسرائیل/ئەمریکا و ئێران ئاشکرا دەکات.
ئامانجێکی نەبیستراوی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ دەستپێکردنی جەنگ دژی ئێران ئاشکرا کرا و ماڵی سەرۆک پێشووی ئێرانیان بەمەبەستی ئازادکردنی کردووە ئامانج!
کەسێکی پەیوەندیدار بە ئەحمەد نەژاد، سەرۆکی پێشووی ئێران بە نیویۆرک تایمزی ڕایگەیاندووە، ئیسرائیل و ئەمریکا لە ئۆپەراسیۆنی 'نەڕەی شێر' و 'توڕەیی داستانئاسا)'ـیان دەستپێکرد بە ئامانجی ئەوەی ئەحمەد نەژادی بگەڕێننەوە سەر دەسەڵات، چونکە بەرپرسانەی ئەمریکا پێیان وابووە ئەحمەد نەژادی دەتوانێت دۆخی سەربازی، کۆمەڵایەتی و ئابووری ئێستای ئێران بەڕێوەببات.
ئەحمەد نەژادی لە ساڵی 2005 تا 2013 سەرۆکی ئێران بووە، لەوکاتەوە سێ جار لەلایەن 12 "نا ئەندام"ـی ئەنجوومەنی پاسەوان ڕێگری لێکراوە ببێتەوە بە سەرۆکی ئێران، ئەویش لە ساڵەکانی 2017، 2021 و 2024. بەگوێرەی زانیارییەکانی نیویۆرک تامز، دوای ئەوەی لە 2017 نەکرایەوە بە سەرۆکی وڵات، بووە بە ڕەخنەگرێکی ڕاشکاوی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای پێشووی ئێران، ئەمە جگە لەوەی ڕەخنەگرێکی تووندی ئەمریکا و ئیسرائیلیشە.
ڕێگرییەکانی حکومەت لە دژی ئەحمەد نەژاد لەگەڵ دروستبوونی خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکانی هاووڵاتییانی ئێران دەستی پێکرد، پێشووتر لە 2018 بەتۆمەتی ڕەخنەگرتن لە حەسەن ڕۆحانی، سەرۆکی پێشووی ئێران دەستگیکرا و مۆبایلەکەی دەستی بەسەردا گیرا. بەگوێرەی ڕاپۆرتە جیهانییەکان لەوکاتەوە لە خانوێکدا دەستگرکراوە و لەگەڵ دواین پێشهاتەکانی ئەمساڵ، ژمارەی پاسەوانەکەی لە خانووەکە بۆ نزیکەی 50 کەس بەرزکراوەتەوە.
بەرپرسانی ئەمریکا بە نیویۆرک تایمزیان گووتوە، لە دەستپێکی هێرشەکەی ئیسرائیل و ئەمریکا لە 28-2-2026 بۆ سەر ئێران و کوشتنی عەلی خامنەیی، خانووەکەی ئەحمەد نەژادیش بە ئامانج گیرابوو، بەڵام نەک بەمەبەستی کوشتنی، بەڵکو بەمەبەستی ئازادکردنی و بوونەوەی بە سەرۆک خانووەکە بە ئامانج گیرا بوو، بەڵام پلانەکە شکستی هێناوە و لە هێرشەکەدا تەنها بریندار بووە، لەوکاتەوەش هیچ زانیارییەکەی دیکە لەسەر چارەنووسی ئاشكرا نەبووە.