پایتەخت

دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 5 دەکرێت

دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 5 دەکرێت
کورتە

وەزارەتی دارایی عێراق لەئێستاوە ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی تەواو کرد و پێشبینی دەکرێت بەر لە جەژن، دەست بە دابەشکردنی بکرێت.

وەزارەتی دارایی عێراق ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی خۆی بۆ مانگی 5ـی ئەمساڵ تەواو کرد، چاوەڕوان دەکرێت وادەی دابەشکردنی مووچە پێشبخرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، دوای ئەوەی فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتەکە دەستی بە رێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی 5ـی ئەمساڵی مووچەخۆرانی عێراق کرد، هەموو ئامادەکارییە پێویستەکان بۆ ئەو مەبەستە کۆتاییان هاتووە و مووچە خەرجکراوە.

بۆ ئەوەی پرۆسەی خەرجکردنی مووچە بە شێوەیەکی رەوان و بێ گرفت بەڕێوەبچێت، وەزارەتەکە  داوا لە سەرجەم وەزارەتەکان، فەرمانگەکان و حکومەتە خۆجێییەکان لە پارێزگاکان دەکات، پابەندی رێکارەکانی پارەدارکردنی مانگانە بن و رەچاوی خشتەی پەسندکراوی مووچە بکەن.

پێشووتر جەمال کۆچەر، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمان ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق توانای هەیە پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی عێراق و هەرێمیش پێشبخات و بەر لە هاتنی جەنگی قوربان مووچەی مانگی 5 دابەش بکات، بۆ ئەم مەبەستەش حکومەت بژاردەی دەرکردنی یاساییەکی تایبەتی بە مووچە وەک یاسای ئاسایشی خۆراک و 'سندووقی سەقامگیری مووچە'ـی  لەبەردەستە، کە تێیدا لە داهاتی زیادەی نەوت و وەبەرهێنان مووچە دابین دەکرێت.

بەڵام تاوەکو ئێستا دیار نییە پێش جەژن مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێ یان نا.

20 ئایار 2026 10:55
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026