پایتەخت

ترەمپ لەسەر داوای چەند وڵاتێک پەشیمان بوویەوە لە هێرشکردنە سەر ئێران

ترەمپ لەسەر داوای چەند وڵاتێک پەشیمان بوویەوە لە هێرشکردنە سەر ئێران
کورتە

سەرۆکی ئەمریکا پاشگەزبوویەوە و هێرشی نەکردە سەر ئێران

سەرۆکی ئەمریکا لەسەر داوای قەتەر، سعودییە و ئیمارات لە بڕیارەکەی پاشگەزبوویەوە و هێرشی نەکردە سەر ئێران.

 

ئەمڕۆ دووشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە پەڕەی فەرمی خۆی 'تروس' بڵاویکردەوە، لە سەر داوای سەرکردەکانی قەتەر و سعودیە و ئیمارات ئەو هێرشە سەربازییە پلان بۆ داڕێژراوەیان دواخست، كە بڕیاربوو سبەینێ‌ بۆ سەر ئێران ئەنجامی بدەن.

 

دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە دا، هێرشەکە بۆ ماوەیەکی کاتی هەڵوەشاتەوە، بەڵام سوپای ئەمریکا لەوپەڕی ئامادەباشیدایە بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی بەرفراوانى دەستبەجێ‌ ئەگەر دانوستانەکان شکست بهێنن.

 

سەرۆکی ئەمریکا ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا دانوستانی جددی سەبارەت بە ئێران لە ئارادایە، هاوکات میری قەتەر و شازادەی جێنشینی سعودییە و سەرۆکی ئیمارات پێیان وایە رێککەوتنێکی زۆر قبوڵکراو بۆ ئێمە و بۆ وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکرێت.

18 ئایار 2026 22:37
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026