پایتەخت

پەرلەمانی عێراق لەسەر هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی کوردستان کۆ دەبێتەوە

پەرلەمانی عێراق لەسەر هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی کوردستان کۆ دەبێتەوە
کورتە

پەرلەمانی عێراق لەسەر پرسی هێرشە درۆنییە بەردەوامەکانی سەر کێڵگەی نەوتی کوردستان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی دەکات

پەرلەمانی عێراق لەسەر هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی کوردستان کۆ دەبێتەوە

دوای ئەوەی چەندین هێرشی درۆنی کرایە سەر چەندین کێڵگەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ناوچە جیاوازەکان، ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکی نائاساییدا لەسەر ئەم هێرشانە کۆ دەبێتەوە.

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لەسەر دوو پرس کۆ دەبێتەوە، کە یەکەمیان سووتانی باڵەخانەیەک بوو لە کوت، کە زیاتر لە 60  کەس تێدا گیانیان لەدەستدا و بابەتی دووەم، هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانە، کە ئەم بابەتە لەسەر داوای فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان خراوەتە کارنامەی کۆبوونەوەکە.

ئەم بابەتەکە لە کاتێکدایە کە هەولێر و بەغدا لەسەر لەیەکترتێگەیشتنێک رێککەوتوون و وابڕیابوو لەسەر ئەو بنەمایە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێتەوە، لە بەرامبەردا 230 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە هەناردە بکرێت، بەڵام هێرشە درۆنییەکان کێشەیان بۆ رێککەوتنەکە دروست کرد، چونکە ئێستا بەشێک لە کێڵگەکان ناتوانن نەوت بەرهەم بهێنن و تاوەکو ئێستا نەوت ڕەوانەی بەندەری جەیهان نەکراوە.

21 تەمموز 2025 09:38
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025