پایتەخت

کارۆخ سەید رزگار: هاوژین و پاسەوانێکم لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیرکراون

کارۆخ سەید رزگار: هاوژین و پاسەوانێکم لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیرکراون
کورتە

سەرۆکی حزبی کڵپەی نیشتیمانیی کوردستان لەسەر دەستگیرکردنی هاوژینەکەی لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە ڕوونکردنەوە دەدات.

سەرۆکی حزبی کڵپەی نیشتیمانیی کوردستان لەسەر هۆکاری دەستگیرکردنی هاوژینەکەی و پاسەوانێکی لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە ڕوونکردنەوە دەدات.



ئەمڕۆ دووشەممە کارۆخ سەید رزگار، سەرۆکی حزبی کڵپەی نیشتیمانیی کوردستان بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، لە ڕۆژی سێشەممەی هەفتەی ڕابردووەوە هاوژین و پاسەوانێکم لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە بردراون، هیچ شتێک لە خۆمان شک نابەین کە پێشێلی یاسامان کردبێت.



کارۆخ سەید رزگار ئاماژەی بەوە دا، ساڵێکە سلێمانیم نەبینوە و لە دەرەوەی وڵاتم، لە پێشووتردا سکاڵایان لەسەر نەبووەهیچ نووسراوێک نەگەیشتووە بەدەستمان، هەر بۆیە هۆکاری دەستگیرکردنەکە نازانین.



سەرۆکی حزبی کڵپەی نیشتیمانیی کوردستان جەختی لەوە کردەوە، لەوە دەچێت خەڵکانێک لە نێو یەکێتییەوە دەموچاوی منیان بەدڵ نەبووە ئەم کارە کراوە، دڵنیام لە داهاتوو هەڵەکە ڕاست دەکرێتەوە.



کارۆخ سەید رزگار ئەوەشی باس کرد، لە ڕێگەی پارێزەرەکەم هەوڵمان داوە بەدواداچوون بکەین، بەڵام تەنانەت ڕێگە بە کەسوکارەکەشم نەدراوە هۆکارەکەی بزانن.

18 ئایار 2026 20:10
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026