پایتەخت

هاوپەیمانێکی پێشووی ترەمپ هەڕەشەی شۆڕش و ڕاپەڕین دەکات

هاوپەیمانێکی پێشووی ترەمپ هەڕەشەی شۆڕش و ڕاپەڕین دەکات
کورتە

مەترسی گەورە لەسەر ناوخۆی ئەمریکا دروست دەبێت؛ ناڕەزاییەکانی خەڵک لە دژی جەنگ دەچنە قۆناغێکی نوێ.

لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی جەنگ لەگەڵ ئێران، کۆنگرێسمانێکی پێشووی ئەمریکا هۆشداری تووند بە ترەمپ دەدات.

ئەمڕۆ دووشەممە، مارجۆری تایلۆر گرین، نوێنه‌ری ئه‌مریكا، دوای ئەوەی گرژی کەوتە نێوان خۆی و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، وازی لە کۆنگرێس هێنا و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسی: "ئەمریکا باجێکی قورسی سیاسی دەدات ئەگەر بێتو لە جەنگێکی دیکە لە ڕژهەڵاتی ناوەڕاست بەشدار بێت."

گرین جەختی کردەوە، ئەگەر ئەمریکا هێزی سەربازی بنێرێتە ئێران، شۆرشێکی سەرتاسەری لە ئەمریکا بەرپا دەبێت، "ئێمە بێزار بووین، گووتمان چیتر بەشداری جەنگ لەگەڵ وڵاتانی بیانی ناکەین و مەبەستیشمان بوو، یەکگرتنەکە (کۆبوونەوەی خەڵک بۆ شۆڕش) ناوەستێندرێت و من گرینگی پێ دەدەم، ئەم جەنگە ڕابگرە، ئەو (ترەمپ) گەمژەیە!"

هەڕەشەکانی ئەم کۆنگرێسمانەی پێشووی ئەمریکا لە کاتێکدایە، دوێنێ ترەمپ هۆشداری بە ئێران دا کە "کات بەرەو کۆتایی دەڕوات، بۆیە دەبێت زوو بڕیار بدەن، بەپێچەوانەوە هیچ شتێکیان نامێنێت! کات جەوهەری بابەتەکەیە." هاوکات بەگوێرەی هەواڵی میدیا جیهانییەکان، تا ئێستا هیچ هیوایەک بۆ دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە ئارادا نییە و تا دێت دۆخەکە بەرەو دەستپێکردنەوەی جەنگ دەڕوات.

پێشووتر گرین بە یەکێک لە کەسایەتییە هەر گرینگەکانی کەمپەینی ترەمپ بۆ پۆستی سەرۆکایەتی دادەندرا. ترەمپ لە کاتی بانگەشەکانی هەڵبژاردن بەڵێنی دا کە ئەمریکا پەلکێشی جەنگی درێژخایەن ناکات، دواتر گرین لەسەر چۆنییەتی مامەڵەکردنی ئیدارەی ترەمپ لەگەڵ فایلەکانی جێفری ئێپستین، پەیوەندی لەگەڵ ترەمپ تێکچوو و وازی لە کۆنگرێس هێنا.

18 ئایار 2026 17:11
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026