پایتەخت

شۆڕشی مۆرینیۆ لە ڕیال مەدرید دەستپێدەکات؛ یەکەم ئەستێرە دەگوازێتەوە  

شۆڕشی مۆرینیۆ لە ڕیال مەدرید دەستپێدەکات؛ یەکەم ئەستێرە دەگوازێتەوە  
کورتە

جۆزێ مۆرینیۆ پەیوەندی بە ڕیال مەدریدەوە دەکات و لە یەکەم چالاکیشیدا هەوڵی گواستنەوەی یاریزانێکی یانەی مانچێستەر سیتی دەدت.

جۆزێ مۆرینیۆ، کە بەپێی هەموو راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان گەیشتووەتە ڕێککەوتنی کۆتایی و دەبێتە راهێنەری داهاتووی ریال مەدرید، مۆرینیۆ ناوی یەکەمین ئەستێرەی دڵخوازی خۆی داوەتە ئەنجوومەنی کارگێڕی یانەکە بۆ ئەوەی لە گواستنەوەی هاوینەدا گرێبەستی لەگەڵدا بکەن.

 
بەپێی سەرچاوە میدیاییەکانی ئیسپانیا، مۆرینیۆ داوای گواستنەوەی ڕۆدری، ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەی مانچێستەر سیتی کردووە، ئەو یاریزانەی دەستنیشانکردووە و دەیەوێت لە وەرزی داهاتوودا لە ریال مەدرید یاریی بکات و ئەو یاریزانە وەکو ئامانجێکی سەرەکی یانەکە داناوە، لای خۆشییەوە، فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید، ئامادەیی تەواوی نیشانداوە بۆ جێبەجێکردنی ئەم داواکارییە و دابینکردنی هەموو پێویستییەک بۆ سەرخستنی گرێبەستەکە.

 
ڕۆدری کە تەمەنی 29 ساڵە، گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی لە هاوینی ساڵی داهاتوودا کۆتایی دێت، نرخی ئێستای ئەم ئەستێرەیە لە بازاڕی گواستنەوەدا بە 65 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێندرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە یاریزانەکە پێشتر چەند جارێک ئارەزووی خۆی بۆ گەڕانەوە بۆ شاری مەدرید (کە پێشتر یاری بۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید کردووە) نیشانداوە، ئەگەرچی بە ڕوونی ناوی یانەی ڕیاڵ مەدریدی نەهێناوە.

 
ئەم جمووجۆڵە خێرایەی ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید دوای ئەوە دێت کە یانەکە لە وەرزی (2025/2026) ـی بەبێ بردنەوەی هیچ نازناوێک و بە وەرزێکی سفری بەڕێکرد، ئەمەش شەپۆلێکی توندی ناڕەزایەتی لای هاندەرانی یانەکە دروستکرد.

18 ئایار 2026 15:54
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026