پایتەخت

شکۆی سلێمانی لەژێر هەڕەشەی کۆمەڵایەتی و مرۆڤایەتی دایە

شکۆی سلێمانی لەژێر هەڕەشەی کۆمەڵایەتی و مرۆڤایەتی دایە
کورتە

هاوژین هادی سووری، کەسی نزیک لە بنەماڵەی تاڵەبانی زانیاری شۆکهێنەر لەسەر چالاکییەکانی پاڤێڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی لە سلێمانی ئاشکرا دەکات و دەڵێت: " لە دەباشان هاوڕەگەزبازی بووەتە دیاریدەیەکی ئاسایی."

هاوژین هادی سوور لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووک ڕەخنەی تووندی لە پاڤێڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی گرت و ڕایگەیاند، ڕۆژانە پارەی داهاتی سلێمانی دەبرێت بۆ دەباشان و لە وڵاتان بۆ کچە مۆدێل خەرج دەکرێت، لە دەباشان هاوڕەگەزبازی و ماددەی هۆشبەر و کاری نەشیاو پێکەوە واتە (بە گرووپ) بۆتە دیاریدەیەکی زۆر ئاسایی.

دەقی ڕاگەیەندراو:

شکۆی شاری سلیمانی لەژێر هەڕەشەی کۆمەڵایەتی و مرۆڤایەتی و ئابووریدایە

دۆستانم، لەسەرەتای دروست بوونی شاری سلێمانی هەمیشە لانەی پارێزگاری هەر چوار پارچەی کوردستان بووە. ئەو کەسانەی لە ناوچەیەک بەهەر هۆکارێک بووبێت سیاسی یاخود ئابوری هەڵهاتبێت  خەڵکی شاری سلێمانی دەرگای بۆ کردونەتەوە هەر بۆیە تاکو ئێستا  کلتوری ناندانی مزگەوتی گەورە هەرماوە.

بەڵام زۆر بەداخەوە ئیستا بەهۆی جوتە کوڕی مام جەلالەوە بۆتە مایەی هەڕەشە بۆ خەڵک و کلتوری سلێمانی و تەنانەت قەوارەی هەرێمیش. بیرتانە دەیان بازرگانی ئەو شارە گیران بەبێ ئاگاداری دادگا و دادوەر، بە پارە هەموویان ئازاد کران و لە ژێر ئەشکەنجە و هەڕەشەدا پەیماننامەیان پێ نووسین کە بۆیان نەبێت باسی هیچ بکەن؟ پارەشیان لێ وەرگیرا و هەموو شتێکیشیان بەرامبەر کرا لە ئاسایشی سلیمانی بە بێ ئەوەی بوێرن فززە لە دەمیانەوە بێتە دەرەوە.

ئایە ئێوە دەزانن کوڕە گەورەی مام جەلال کاتێک شار بەدەر کرا لەشاری سلیمانی، لەسەر ئەوەبوو کە دژ بە داب و نەریتی کۆمەڵایەتی و دینی دەست درێژی کردۆتە سەر نزیک ترین کەسی خۆی کەوەک خوشکی وایە؟ هەر مام جەلال ئەمەی بیست، بافڵ ڕای کرد تاکو مام جەلال نەیگرێت و بەڵام داخەکەم ئەو ڕۆژەی مام جەلال نەخۆش کەوت و چووە وڵاتی ئەڵمانیا بە فرمێسکی تیمساحییەوە ئەم نەخۆشە مافیاڕوخسارە خۆی گەڕاندەوە شاری سلێمانی و هاوڕەگەزبازی و دەست درێژیی کردنە سەر ئافرەتانی گەشە پێکرد، نمونەش لە شوێنان دانیشتووە ئافرەت چۆتە دەست شۆر دوای کەوتووە دەست درێژی کردۆتە سەر و وە چەندین بەرپرسی ئەمنی ئەو شارەش لەوێ بون و هیچیان نەکردووە!

یاخود چۆتە شوێنێکی تایبەت ئافرەتەکەی کاری کردووە لەوێ پاسەوانەکانی بۆیان بردووە و بافڵ قسەی لەگەڵدا کردووە دوای دوو ڕۆژ گەڕاوەتەوە خێزان و کەسوکاری و  ئافرەتەکەش لە ژێر هەڕەشەی کوشتندا نەیان وێراوە قسە بکەن. بۆتان دەرکەوت مەرگی مام جەلال جەند بافڵی دڵخۆش کردووە و چۆن ئەم زەلامە بەربۆتە شاری سلێمانی.

ئایا دەزانن لە دەباشان هاوڕەگەزبازی و ماددەی هۆشبەر و کاری نەشیاو پێکەوە واتە (بە گرووپ) بۆتە دیاریدەیەکی زۆر ئاسایی و خزمەت کردن بە دۆستەکانی باڤڵ؟ ئاگاداربن ئەم کەسە بۆتە هەڕەشە، لەسەر داوای دۆستەکانی کەدژ بە قەوارەی کوردن، بۆ نەهێشتنی حکومەتی هەرێم! ئایا دەزانن لە دەباشانەوە هەڕەشە لە کادیرەکانی خۆیان دەکەن ئەگەر لەکاتی دەنگداندا ڤیدیۆیی دەنگدانی خۆیان و خێزانیان کەس و کاریان نەهێنن نان بڕاویان دەکەن دەگیرێن؟

ئایا دەزانن ڕۆژانە چۆن پارەی داهاتی شاری سلێمانی دەبرێت بۆ دەباشان، وە لە وڵاتان بۆ کچە مۆدێل سەرف دەکرێت؟ و ژمارە ٦٦٦ بە چەندین ملیۆن دۆلار دەکڕێت بۆ دۆستەکەی و کە ژمارەی شەیتان پەرستەکانە و پارێزگایشمان، کاکە هەڤاڵ، وەک گیسکی ناو دێ لە شوێنان خەریکی پاقلاوە خواردن و قردێلە بڕینە. داخەکەم بەس بە ناو هەڤاڵە و بەناو پارێزگارە!!!!!

شار نەما! کوا زەردەخەنەی سەرلێوەکانی خەڵکی شارم؟ کوا گاڵتە و گەپی خەڵکەکەت؟ هەمووی سەری خۆی کز کردووە و ئەوەی ئەم ڕەفتارە ناڕەسەنەی دەباشان و دوو سەرە خۆرەی یەکێتییان قبوڵنییە شاریان جێ هێشووە بەرەو ناوچەکانی تری کوردستانم.

18 ئایار 2026 13:44
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026