خاوەنی باڵەخانە سووتاوەکەى واست فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرا

تەنیا خاوەنی باڵەخانە سوتاوەکەی کوت و هاوبەشەکەی ماون دەستگیر بکرێن، ئەوانیش فەرمانی دەستگیردنیان بۆ دەرچوو
لە چوارچێوەی هەڵمەتی سزادانی ئەو کەسانەی کە ڕاستەخۆ پەیوەندیان بە درووستبوونی ئاگرە گەورەکەی هایپەڕماڕکێتەکەی کوت هەبوو، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ خاوەنی باڵەخانەکە دەرکرا.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاند، بەگوێرەی بڕگەی 3ـی مادەی 411ی یاسای سزادانی عێراق، کە تایبەتە بە کوشتن لە رێگەى هەڵەوە، ئەگەر ببێتە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە سێ کەس و سزاکەی لەنێوان سێ بۆ حەوت ساڵ بەندکردنە، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ خاوەنی باڵەخانە سووتاوەکەى واست و هاوبەشەکەى دەرکرا.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری دەشڵێت، هەموو فەرمانەکانی دەستگیرکردن جگە لە خاوەنی باڵەخانەکە و هاوبەشەکەی جێبەجێ کراون.
ئەمە لە کاتێکدایە، بەرەبەیانی زوو ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو ئاگرێکی گەورە لە هایپەرماڕکێتی کوڕنیشی شاری كوت بوویەوە و بەهۆیەوە 63 کەس گیانیان لەدەستدا.