پایتەخت

موحسین رەزایی: دەریای عوممان دەکەین بە گۆڕستان بۆ هێزەکانی ئەمریکا

موحسین رەزایی: دەریای عوممان دەکەین بە گۆڕستان بۆ هێزەکانی ئەمریکا
کورتە

ئەگەری دەستپێکرنەوەی جەنگ هەیە و لەجیاتی دانوستان، ئێستا ئەمریکا و ئێران هەڕەشە لە یەکتر دەکەن.

ئێران هەڕەشەی نوێ لە ئەمریکا دەکات و ئیسرائیلیش ئامادەکاری تەواوی بۆ دەستپێکردنەوەی جەنگ کردووە.

موحسین رەزایی، راوێژکاری سەربازیی باڵای ئێران بە تەلەفزیۆنی فەرمی وڵاتەکەی ڕاگەیاند، ئێران گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر گەرووی هورمز بە "جەنگ" لە قەڵەم دەدات و هۆشداری دا کە دەتوانن دەریای عوممان بگۆڕن بۆ "گۆڕستان" بۆ هێزەکانی ئەمریکا و گەمارۆی دەریایی ئەمریکا دەشکێنن.


موحسین رەزاییە لە درێژەی هەڕەشەکانیدا هۆشداری دا بە ئەمریکا دا، کە خۆپارێزی و دانبەخۆداگرتنی ئێران نابێت بە "قبووڵ کردنی هەڕەشە و فشار" لێکبدرێتەوە، ئەمریکا چیتر ڕەوایی نییە هێزەکانی لە کەنداو بمێنێتەوە، پێشووتر دەیانگووت هێزەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی یەکێتی سۆڤییەت هێناوەتە ناوچەکە، بەڵام ئێستا یەکێتی سۆڤییەت بوونی نەماوە.

لەبارەی گەرووی هورمزیش، راوێژکاری سەربازیی باڵای ئێران دڵنیای دا کە گەرووەکە بۆ بازرگانی کراوەیە، بەڵام بۆ چالاکی سەربازی و هەر هەوڵێک بۆ تێکدانی سەقامگیریی ئاسایشی ناوچەکە داخراوە.

لەلایەکی دیکەوە، کەناڵ 12ـی ئیسرائیلی بڵاویکردووەتەوە، گەورەترین هێڵی ئاسمانی جیهان، کە هێڵی ئاسمانی ئەمریکایە، گەشتەکانی بۆ ئیسرائیل تا مانگی کانوونی دووەمی 2027 هەڵوەشاندەوە، ئەمەش هاوکاتە بۆ ئەگەری دەستپێکردنەونەی جەنگ دژ بە ئێران.

18 ئایار 2026 09:18
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026