پایتەخت

زۆرن ئەوانەی بەبێ ئەشکەنجە لە پیاوەتی کەوتوون

زۆرن ئەوانەی بەبێ ئەشکەنجە لە پیاوەتی کەوتوون
کورتە

ئەوەی بەسەر ئەو زیندانییەدا هێنراوە ستەمێکی گەورە و شەرمەزارییەکە

 


 عادل قەرەداغی چاودێری سیاسی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەرمی خۆی لە فەیسبووک بڵاوی کردەوە، ئەوەی بەسەر ئەو زیندانییەدا هێنراوە ستەمێکی گەورە و ئازارێکی بێ کۆتایی شەرمەزارییەکە، تەنها ئەوانە هەستی پێناکەن کە لە پیاوەتی کەوتوون.


عادل قەرەداغی لەبارەی حەمە ڕەشەوە نووسیویەتی، جیاوازییەکە لەوەدایە حەمە ڕەش بەهۆی ئەشکەنجەوە لە پیاوەتی خراوە، بەڵام ئەو هێشتا پیاوە کاتێ جورئەتی هەیە ڕاستی بڵێت، هەروەها گووتی: "زۆرن ئەوانەی کە بەبێ ئەشکەنجە لە پیاوەتی کەوتوون، ئەوانەی لەسەر ستەم و درۆ و دوو ڕوویی و نامەردی دەژین بێ ئەوەی کەس ئەشکەنجەیان دابن خۆیان لە پیاوێتی کەوتوون.

 

قەرەداغی ئاماژەی بەوەشدا کە ئەوانەی لەشفرۆشپەروەر، ناپاک و نا ڕەسەنن، ئەوانە بەدەستی خۆیان پیاوەتی خۆیان لە دەستداوە، گووتیشی: "ئەوانەی جورئەتی گووتنی وشەی ڕاسیان نییە و سەد ملکەچی و چەلاوخۆری دەکەن بۆ ڕازیکردنی لە پیاوەتی کەوتوویەکی دیکە، بە دەستی خۆیان پیاوەتییان هەڕاجکردووە"، وە باسی لەوەش کرد کە ئەوەی هاوڕا و هاوکاری ستەمە جا هەر کەسێک بیکات لە پیاوەتی کەوتووە، نەک ئەوەی بە زەبری شەق و قامچی جەستە و دەمارەکانی بکوترێ.

 

عادل قەرەداغی لە کۆتایی قسەکانیدا گووتی: "ئەوەی لە پیاوەتی کەوتبێ نەخۆشییە بۆ کۆمەڵگا، دز، درۆزن، لەشفرۆشپەروەر، ناپاک و ساختەچی، دوو ڕوو و نەفس نزم لە پیاوەتی کەوتوون، نەک ستەملێکراوێک".

17 ئایار 2026 23:10
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026